لە هەولێر و دهۆک 8 رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی بەبڕی 5 ملیۆن دۆلار گەندەڵییان کردووە

0
132

SNN- بڕیار محەمەد 

ساڵی 2014 هەشت رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی كە زۆربەیان لە شاری هەولێر و دهۆكن و بەهۆی ئەوەی لەكاتی ئەنجامدانی پرۆژە بەشێك لەپارەی پرۆژەكەیان سەرف نەكردووە، گەندەڵییان تێدا كردووە، دۆسیەیەکی گەندەڵییان لەسەر کرایەوە.

سەرۆكی دەستەی دەتسپاكی لەبارەی ئەو گەندەڵییانە دەڵێت “دۆسیەكەیان لە قۆناغی لێكۆڵێنەوە تەواو بووە و لە ئێستادا چووەتە دادگا.

سەردار ئازاد چالاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەSNNی راگەیاند: ساڵی 2014 ئێمە وەكو كۆمەڵێك لە چالاكوانانی كۆمەڵگای مەدەنی هەستمان بە گەندەڵی كرد لە نێو ژماریەك پرۆژە كە لەلایەن ژماریەك رێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی ئەنجامدرابوو، بۆیە دەستمان بە بەدواداچوون كرد، دواتر كۆمەڵێك بەڵگەمان دەستكەوت پاشانیش لەگەڵ دەستەی دەستپاكی دانیشتین و دۆسیەكەمان دایە دەستە و ئەوانیش كاریان لەسەركردووە، هەروەها قەبارەی گەندەڵییەكەش بە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت و ئێستا دۆسیەكانیان لە دادگایە.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان  بەSNNی راگەیاند “راستە دۆسیەكانیان لە قۆناغی لێكۆڵێنەوەدا تەواو بووە لە ئێستادا دۆسیەی هەر هەشت رێكخراوەكە لەلای دادگایە و بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناش رەنگە دواكەوتنێك لە بەڕێوەچوونی دادگاییەكەدا هەبووبێت، بەڵام دادگا چەند دانیشتنێكی لەوبارەیەوە ئەنجامداوە و لە داهاتووش بڕیاری كۆتایی دەردەچێت .

وتیشی: “جگە لەو دۆسیانە لە ئێستادا ژماریەك دۆسیەی دیكەی تایبەت بە رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی بەدەستمان گەیشتووە لە ئێستادا لە قۆناغی لێكۆلێنەوەدایە و دوای ئەو قۆناغە ئەوانیش ئاراستەی دادگا دەكەین” .

ئەكرم محەمەد سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی دەڵێت: “راستە ناوی تەواوی ئەو رێكخراوانەمان لایە كە تۆمەتبارن بە كەیسی گەندەڵی، هەروەها ئاگاداری رێكارەكانی دادگاشین چەند دانیشتنێك بەڕێوەچوو لە مانگی شوباتی ئەمساڵ جارێكی تر دادگاییکردنی ئەو رێكخراوانە بەڕێوەدەچێت”.

بەپێی زانیارییەكانی SNN لە ئێستادا بەشێك لە سەرۆكی ئەو رێكخراوانە كوردستانیان بەجێهێشتووە لە دەرەوەی وڵات دەژین، بڕیارە رۆژی 10 ئەم مانگە و مانگی شوبات دانیشتنی تایبەت لەسەر ئەو كەیسانە بەڕێوەبچێت و چەند فەرمانبەرێكی نێو فەرمانگەی رێكخراوەكانیش لەنێو كەیسەكەدا ناویان هاتووە .

بەپێی ئامارێكی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێم، لە ئێستادا نزیكەی 5 هەزار ڕێكخراو هەن لە هەرێمی كوردستان و ناویان لە فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكاندا هەیە و تاكو ساڵی 2014 بودجەی ساڵانەیان هەبووە، لە دوای ئە و ساڵەشەوە كەم كەم ڕێكخراوەكان بودجەیان بەپێی پڕۆژە و ئیش وەرگرتووە، بەڵام هەندێكیان پارەكەیان وەرگرتووە و كارەكەیان نەكردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this