جۆشوا نزیکبووەتەوە لە وازهێنان

0
295
ئەنتونی جۆشوا

SNN Sport

بۆکسێنەری بە ناوبانگی بەریتانی ئەنتونی جۆشوا،نزیکبووەتەوە لە وازهێنان و رایدەگەیەنێت کە ئەوپەڕی پێنج ساڵی ماوە لە ژیانی وەرزشدا و دواتر وازدەهێنێت.

لە نوێترین لێدوانیدا کە میدیا بەریتانییەکان بڵاویانکردووەتەوە جۆشوا وتی:”ئەمە سەرەتای کاری من نیە،من وا کۆتایی بە پیشەکەم دەهێنم،من کەسێم نیم ئێستا بیر بکەمەوە،من هەمووکات پلان بۆ داهاتوو دادەنێم، بۆیە وا لە کۆتایی پیشەکەم نزیکبوومەتەوە”.

لە کۆتایدا دەڵێت:”پێنج ساڵم ماوە لە بنەڕەتدا، ئەوەی گرنگە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادە،زۆر کەمم ماوە بۆ ئەو پاڵەوانێتییە،بۆیە کاتێک دەبینیت ئۆڵۆمپیادی داهاتوو دەکرێت،ئەوکاتە من لە کۆتایی کارەکەمدام و نەوەی داهاتوو دێت”.

جۆشوا پاڵەوانی کێشی قورسی جیهانە و لە 21 رووبەڕووبوونەوەی رابردوو یەک شکستی هێناوە، 20  جەنگەکەی تری بە لێدانی کوشندە بردووەتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this