له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان 3 مێردمنداڵ كۆتایی به‌ ژیانى خۆیان ده‌هێنن

0
107

SNN
به‌پێى ئامارێكى رێخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى سه‌ره‌تاى ساڵى نوێدا سێ مێردمنداڵ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كۆتاییان به‌ ژیانى خۆیان هێناوه‌.

به‌پێى ئاماره‌كه‌ى رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو، ” ئه‌و مێردمنداڵانه‌ى كه‌ كۆتاییان به‌ ژیانى خۆیان هێناوه‌ بریتین له‌، کچێکی 13 ساڵ كه‌ خەڵکی سەرپێڵی زەهاوه‌ بەناوی تارا تەمرخانی بە هۆکاری نادیار لە ماڵی باوکی خۆی هەڵواسیووه‌ و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه‌ رۆژى 5ى كانونى دووه‌م، دواتر رۆژى چوارشه‌ممه‌ 6ى كانونى دووه‌م، مێردمنداڵێکی 16 ساڵ كه‌ خەڵکی سەقزه‌ بەناوی ئاراس محەمەدئەمینی بەهۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ خۆی هەڵواسیووه‌ و کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێناوه‌”.

رێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، “هەینی رابردوو کچێکی 14 ساڵ كه‌ خەڵکی دیواندەرەیه‌ بەناوی هاوژین بەهۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ خۆی هەڵواسیووه‌ و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this