“به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ملیاران دینار داهات بۆ بودجه‌ى عێراق زیادده‌كات”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
نرخى به‌رمیلێك نه‌وت نزیكده‌بێته‌وه له 55 دۆلار، شاره‌زایه‌كى بوارى ئابووریش ده‌ڵێت: “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ملیاران دینار بۆ بودجه‌ى عێراق زیادده‌كات و سوودێكى زۆر به كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى كورتهێنان ده‌گه‌یه‌نێت”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهاندا هاوشێوه‌ى رۆژانى رابردوو به‌رده‌وامبوو له به‌رزبوونه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برینت به‌ڕێژه‌ى 0.70% به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى و گه‌یشته 54 دۆلار و 76 سه‌نت، هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى خۆرئاواى ته‌كساسیش گه‌یشته 51 دۆلار و 16 سه‌نت، به‌مه‌ش رێژه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى له بازاڕى وزه‌دا گه‌یشته 0.65%”.
به وته‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، “ئابوورى وڵاته‌كه‌ى به‌ڕێژه‌ى 90% پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت”، هه‌ر به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینێك له نرخى نه‌وتدا گۆڕانكارى به‌سه‌ر ئابوورى عێراقدا ده‌هێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه باسم جه‌میل عه‌توان، شاره‌زاى بوارى ئابوورى عێراق ده‌ڵێت: “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ملیاران دینار بۆ ئابوورى عێراق ده‌هێنێت، ده‌بێته هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه ده‌چێته سه‌ر بودجه، چونكه له‌ڕووى ئابوورییه‌وه له‌م دۆخه‌ى ئێستادا به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ئه‌گه‌ر به به‌هاى یه‌ك دۆلاریش بێت بۆ هه‌ر به‌رمیل نه‌وتێك ملیاران دینار ده‌خاته سه‌ر بودجه”.
وتیشى: “به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه چاودێرى ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت ئه‌گه‌رى هه‌یه جارێكى تر به‌هاكه‌ى دابه‌زێنێت به‌رامبه‌ر دینار”.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه باس له‌وه‌شده‌كات: “بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق كه ئێستا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاریدایه، به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێویسته ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پێداچوونه‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بكه‌ن، چونكه نرخى نه‌وت به‌زبووه‌ته‌وه ”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17