پاسپۆرتی عێراقی بە دووەم خراپترین پاسپۆرت لە جیهاندا دیاریکرا

SNN
بەگوێرەی ریزبەندییەک کە ناوەندی هێنلی بۆ دیاریکردنی ریزبەندی پاسپۆرتەکانی جیهان بڵاویکردووەتەوە، عێراق خاوەنی دووەم خراپترین پاسپۆرتە لە جیهاندا و تاکە وڵات کە پاسپۆرتەکەی لاوازتربێت ئەفغانستانە.
ناوەندی هێنلی لە ریزبەندییەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی پاسپۆرتەکانیان لاوازە و ژمارەی ئەو وڵاتانە کەمن کە دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشتی بۆ بکەن.
دەشلێت، بەشێکی زۆر لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاسپۆرتەکانیان کەوتووەتە ریزی خراپترینەکان و سوریا و عێراق و ئەفغانستانیش کۆتایی ئەو ریزبەندیەیان بەرکەوتووە.
دەشڵێت تەنیا دوو وڵات لە ناوچەکەدا لە ریزی پێشەوەی باشترین پاسپۆرتەکانی جیهاندان کە ئەوانیش تورکیا و ئیماراتە. ئێستا هاووڵاتیانی ئیمارات دەتوانن بە بێ ڤیزا گەشت بۆ 171 وڵات بکەن.
ئاماژەش بەوەکراوە، پاسپۆرتی وڵاتانی هەریەک لە جەزائیر، ئوردن، مەغریب و تونس بە چەند پلەیەک چووەتە بەشی سەرەوەی ریزبەندیەکە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17