سیمیونی ترسی خۆی لە بەرامبەر بیلباو نیشاندا

0
234
سیمیۆنی

SNN Sport

دییەگۆ سیمیۆنی ئه‌رجه‌نتینی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تلتیكۆ مه‌درید، رونیكرده‌وه‌ كه‌ شكست هه‌میشه‌ خراپه‌ ،ئه‌مه‌ش پاش دۆڕانی یانەکەی ‌ له‌ جامی شای ئیسپانیا،له‌ سه‌ر ده‌ستی كورنێڵا ، ئه‌مه‌ لێدوانه‌ی پێش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌تلتیكۆ بیلباو  له‌ سه‌ر یاریگای واندا میترۆپولیتانۆ له‌ خولی ئیسپانیا دا.

له‌ لێدوانێكیدا سیمیۆنی وتی:”شكست هه‌میشه‌ خراپه‌ و بێگومان ماوه‌یه‌كی ده‌وێت بۆ له‌ خۆگرتنی و دواتر پشتگوێخستنی ، لە رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی تردا تیپه‌كه‌ ئاستێكی زۆر باش پێشكه‌ش ده‌كات”.

هه‌روه‌ها وتی:”  ئێمه‌ له‌ لێدوان ناوه‌ستین ئەگه‌ر بیبەینەوە یاخود بدۆڕێین ، ئێمه‌ له‌ سه‌ر هه‌مان راده‌ی گونجاندنین ، له‌ به‌رامبه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی قورسداین ، بیلباو یاریزانی گرنگی هەیە، له‌ به‌رامبه‌ر به‌رشەلۆنه‌ بینینمان و یارییه‌كی زۆر باشیان پێشكه‌ش كرد”.

یاریەکە سبەی لە کاتژمێر 8:15 خولەک ئەنجام دەدرێت و لە رکابەرییەکانی هەفتەی 18ی لالیگایە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this