لیندزی گراهام: پێمان سەیرە خامنەیی تویتەری هەیە و ترەمپ لێی بێبەشدەکرێت

لیندزی گراهام و ترەمپ
SNN
لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریکی دەڵێت “قەدەغەکردنی دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر و رێگەدان بە خامنەیی خاوەنی ئەژماری خۆی بێت، نیشانەیەکی زۆری پرسیار لەسەر کۆمپانیای تویتەر دروستدەکات”.
ئەو سیناتۆرە کۆمارییە لە تویتەر نووسیوێتی “کاتی ئەوە هاتووە ماددەی 230 هەڵبووەشێنرێتەوە و کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێت و رووبەڕووی لێپێچینەوە بکرێنەوە”.
ئەوەشی نووسیوە “رەنگە لەسەر ئەم قسانە تویتەر منیش بان بکات و ئەژمارەکەم دابخات، بەڵام هیچ مەعقول نییە ترەمپ تویتەری لێ قەدەغە بکرێت و ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئێران خاوەنی ئەژماری خۆی بێت لەو سەکۆ کۆمەڵایەتییە”.
ئەمە لەکاتێکدایە بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی توندوتیژی کۆمپانیای تویتەر هەژماری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای داخست، دوای ئەوەی پێشتر ئەژمارەکەی راگرتبوو.
کۆمپانیای تویتەر ئەمڕۆ شهممه رایگەیاند “”دوای پێداچوونهوه و وردبینیی چڕ بهو تویتانهی ئهم دواییەیدا، كه بهشێوهیهكی راستهخۆ هاندانه بۆ ئاژاوهنانهوه و توندوتیژی بڕیارماندا ئەژماری دۆناڵد ترەمپ بۆ هەمیشە دابخەین”.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ داوای لە خەڵک و لایەنگرانی کرد هێرش بکەنە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، تویتەر چەند تویتێکی ترەمپی سڕییەوە بە بیانووی ئەوەی بوونەتە هۆی دروستبوونی توندوتیژی لە کۆنگرێسی ئەمریکا، هاوکات بۆ ماوەی 12 کاتژمێر هەژمارەکەی هەڵپەسارد.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17