شیروان میرزا: لایەنە کوردیەکان هەوڵدەدەن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە کۆدەنگبن

0
238

SNN

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ هەوڵدەدەن کۆدەنگی لایەنە کوردیەکان لەسەر مافەکانی هەرێم دروستبکەن، دەشڵێت: ئەگەر پرۆژەیاساکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت چەند خاڵێکی باشی تێدایە کە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە.

شیروان میرزا لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا کە بڕیارە کاتژمێر 5ی ئێوارە بەڕێوەبچێت، تەنیا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021ی عێراق دەکرێت، دواتریش ئاراستەی لیژنەی پەیوەندیدار دەکرێت کە لیژنەی داراییە بۆ ئەوەی رێچکەیەکی یاسایی وەربگرێت.

وتیشی: هەوڵدەدەین کۆدەنگی کورد هەبێت لەسەر ماف و بەرژەوەندییەکانی هەرێم و ئەوە بە گرنگ دەزانین، وەکو یەکێتی دەمانەوێت ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدابێت، بەشێوەیەک بێت کە سەروەری هەرێم بپارێزرێت، ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی پرۆژەیاساکە، شیروان میرزا وتی: ئەوەی لە بەرژەوەندی هەرێم بێت، پرۆژەیاساکە سێ چوار خاڵی باشی تێدایە، پشکی هەرێم بە 12.67% دیاریکراوە کە دەکاتە زیاتر لە 13 تریلیۆن دینار، هاوکات بڕگەیەکی تایبەتە بە پێداچوونەوە بە قەرزەکانی سەر هەرێم، مووچەی پێشمەرگەش لەگەڵ مووچەی فەرمانبەران دانراوە، هەروەها کرێی گواستنەوەی 350 هەزار بەرمیل نەوت )ئەو 250 هەزارەی کە هەرێم رادەستی دەکات لەگەڵ 100 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک(حکومەتی عێراقی دەیدات، ئەمانە خاڵی باشن لە بەرژەوەندی هەرێمن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this