گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 9/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
226
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (9/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • سێ بردنەوە.
  • یانەی بەرشەلۆنە بە شوێنی سێیەم بردنەوەی لەسەریەک دەگەڕێت، ئەمەش بۆ گەڕانەوە بۆ جەنگی لالیگا.
  • مینگوێز تەنیا یاریزانی نوێ دەبێت و یانەکە لەسەر جادووی پیدری و میسی بۆ داگیرکردنی گرانادا یاری دەکەن.
  • کومان:”ئەگەر ئێمە خولی ئیسپانیامان دەوێت چیتر نابێت خاڵەکان بە فیڕۆ بدەین”.
  • ڤیکتۆر فۆینت پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە:”بۆ بنیاتنانی داهاتوو ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ ساڵی 2003.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بە زەحمەت توانی سەفەری ئۆساسۆنا بکات، ئەمەش بەهۆی بەفر بارینەوە و مەترسی وەستانی خولەکە هەیە.
  • لە جامی شا یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی کۆرنێلا دەبێتەوە.

مارکا:

  • بێسەروبەری.
  • بەفربارین لە مەدرید زیان دروست دەکات و هەڕەشەی ئەنجامنەدانی یارییەکانی ئەم هەفتەی خولەکە دەکات.
  • یانەی ریاڵ مەدرید 4 کاتژمێر لە فڕۆکە مایەوە لە فڕۆکەخانەی پاراخاس و ئاتلەتیک بیلباو بەهۆی ئەوەی نەیتوانی لە مەدرید دابەزێت، گەڕایەوە بۆ شوێنی خۆی.
  • یانەی ڤیاریاڵ فێستیڤاڵی گۆڵکردنی لە 30 خولەک ئەنجامداو توانی 4-0 لە یانەی سەلتاڤیگۆ بباتەوە.
  • کۆرنێلا و کۆیانۆ رووبەڕووی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید بوونەوە لە جامی شا.
  • موسا دیمبلی بە تەواوی نزیکبووەتەوە بۆ واژووکردن لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید.

ئاس:

  • گەردەلوولی فیلۆمینا لالیگا دەبەستێت.
  • یانەی ریاڵ مەدرید و زیدان گەیشتنە پامپلۆنا لە نیوە شەودا، یانەکە توڕەیە چونکە ماوەی 4 کاتژمێر لە نێو فڕۆکە مانەوە.
  • ئەگەری ئەوە هەیە یاریەکە دوابخرێت ئەگەر یاریگا نەشیاو بوو بۆ یاریکردن.
  • ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت بەفر لە ناڤارا ببارێت.
  • بەرشەلۆنە تاقیکردنەوەیەکی گەورە دەکات دژی گرانادا لە پێناو مانەوە لە ناوچەی گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • ئەگەری راگیرانی یاری ئاتلەتیکۆمەدرید و بیلباو هەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانەی بیلباو نەیانتوانی لە مەدرید بنیشنەوەو گەڕانەوە.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • بە مۆڵەتی گەردەلوولی فیلۆمینا.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت سێیەم بردنەوەی لەسەریەک دژی گرانادا بە دەست بهێنێت بۆ مانەوە لە کێبڕکێی لالیگا.
  • کومان:”یاریزانێکی لاو ناتوانێت ساڵێک بە بێ یاریکردن بمێنێتەوە”.
  • یانەی ریاڵ مەدرید پاش 4کاتژمێر مانەوە لە فڕۆکە گەشتی کردوو فڕۆکەی بیلباویش نەیتوانی لە مەدرید بنیشێتەوە بۆ یاری ئاتلەتیکۆمەدرید.
  • کۆرنێڵا و کۆیانۆ رکابەری بەرشەلۆنە وریاڵ مەدریدن لە جامی شا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this