یاریزانێکی بەرشەلۆنە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

0
1222
لۆگۆی بەرشەلۆنە

SNN Sport

یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ماتیۆس فێرناندێز کە لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانەی ریاڵ ڤەلەد وەلیدی ئیسپانی یاری دەکات، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

 

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ماتیۆس پاش ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە پشکنینەکان دەرنەچووەو دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

 

ماتیۆس فێرناندێز بەرازیلییەو لە هێڵی ناوەند یاری دەکات و  یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە، لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانەی ڤەلەد وەلید یاری دەکات، لە ئێستادا ئەو یاریزانە لە ماڵەوە لە کەرەنتیندایەو لە چەند رۆژی داهاتوو پشکنینی تری بۆ دەکرێت و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

 

فێرناندێز لە یانەی پاڵمیراسی بەرازیلییەوە لە مانگی کانوونی دووەمی رابردووەوە بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە کرد،دواتر یانە کەتەلۆنیەکە بە خواستن بە یانەی ڤەلەد وەلیدی رۆناڵدۆی دیاردە داوە تا کۆتایی ئەم وەرزەو دواتر دەگەڕێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this