چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژی دەستبەکاربوونی بایدندا گرژی دروستبێت

0
95

SNN

لایەنگرانی ترەمپ لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بانگەشەی ئەوەدەکەن، لە 20ی مانگ لە رێورەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵاتدا لە واشنتن گرژی و ئاڵۆزی دروستبکەن.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، لایەنگرانی ترەمپ لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی بارلەر و تیلیگرام و تۆڕەكانی دیكە بەشێوەیەكی چڕ بانگەشە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەكەن لە رۆژی 20ی مانگدا.

لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە کە بەشداری رێورەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات ناکات کە لە ساڵی 1869وە هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا نەبووە کە بەشداری ئەو رێورەسمەی نەکردبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ بەمەبەستی رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و خۆپیشاندەران ویستیان بچنە ناو باڵەخانەی کۆنگرێسەوە، تیایدا گرژی و پشێوی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this