لە ئیمارات لە حاڵەتێکی دەگمەندا سەرما بۆ ژێر سفر دابەزی

0
377
SNN
لە حاڵەتێکی دەگمەندا کە کەم جار هەیە دووبارە ببێتەوە، لە شارێکی ئیماراتی عەرەبی پلەی گەرما بۆ چەند پلەیەک ژێر سفری سەدیی دابەزیی.
بنکەی نیشتمانیی ئیمارات بۆ چاودێری کەشوهەوا بڵاویکردوە”نزمترین پلەی گەرما دوێنێ شەو هەینی لەسەر شەممە لە شاری عەین تۆمار کراوە لە دەوروبەری کاتژمێر 5:15 خولەکی بەرەبەیان”.
بەپێی داتای ئەو بنکە نیشتمانییە پلەی گەرما بۆ دوو پلە ژێر سفری سەدیی لەو شارەی ئیماراتی عەرەبی دابەزیوە کە ئەوەش حاڵەتێکی سەیرە و روودانی زۆر کەمە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە کەش لە ئیمارات لەکاتەکانی رۆژ و شەودا ئاسایی دەبنەوە، بەڵام لە بەرەبەیاندا لە ناوچە بەرز و شاخاوییەکان پلەکانی گەرما جارێکیتر دادەبەزنەوە.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this