کۆمسیۆن مەرجی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە خۆیان کاندید دەکەن بۆ هەڵبژاردنەکان

0
570

SNN

بەڕێوەبەرى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت: لە ئەمڕۆوە دەستدەکرێت بە تۆمار کردنى ناوى کاندید و قەوارە سیاسییەکان بۆ ئەم پرۆسەیەش کۆمەڵێک مەرج دانراوە.

ئامانج عەزیز، بەڕێوبەرى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بە SNNى راگەیاند: ئەمڕۆ یەکەم رۆژى تۆمارکردنى ناوى پاڵێوراوانە و پارتە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کە بە دوو بەش بەڕێوە دەچێت، لە بەروارى 9-1-2021 وە دەستدەکرێت بە تۆمار کردنى ناوى قەوارە سیاسیەکان و هاوپەیمانێتییەکان کە تاوەکو 16-1-2021 بەردەوام دەبێت و لە هەمان بەرواریشەوە واتا لە ئەمڕۆوە دەست بە تۆمار کردنى ناوى کاندیدەکان دەکرێت تاوەکو 28-1-2021بەردەوام دەبێت”.

وتیشى “بە پێى یاساى کۆمسیۆن بۆ هەرکەسێک بەیەوێت خۆى کاندید بکات کۆمەڵێک یاسا و رێسا دانراوە، پێویستە کاندید تەمەنى 28 ساڵ کەمتر نەبێت و هیچ تاوانێک یان کەتنێکى نەکردبێت هیچ سەروەت و سامانێکى ناڕەواى نەبێت و پێویستە سەر بە هێزە ئەمنیەکان نەبێت پۆستى سەربازى نەبێت لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ئەندامى کۆمسیۆن بێت لە ئێستادا یان لە رابردووش، هاوکات ئەو کەسەى خۆى دەپاڵێوێت دەبێت لیستێکى ناوى دەنگداران لەو بازنەى کە خۆى هەڵدەبژێرێت پێشکەش بکات کە نابێت لە 500 ناو کەمتر بێت، پاڵێوراو دەبێت دانیشتووى ئەو شوێنە بێت کە خۆى لێ هەڵدەبژێرێت یان لە دایکبووى ئەو شوێنە بێت، جگە لەوەش دەبێت بڕى 5ملیۆن دینار وەک بارمەتە لاى کۆمسیۆن دابنێت بۆ ئەوەى ئەو کاندیدە ئەگەر لە کاتى بانگەشدا سەرپێچیەکى کرد یاخود پێچەوانەى رێنمایەکانى کۆمسیۆن کارێکى کرد سزا بدرێت”.

هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد “لەبەر ئەوەى ئەمڕۆ یەکەم رۆژى کردنەوەى دەرگاى خۆ تۆمار کردنى پاڵێوراوەکانە هێشتا هیچ لایەن و کەسێک نەهاتووە خۆیان تۆمار بکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this