سەدر داوادەکات پارەکانی مینبەری ئاڵتوونی بەسەر هەژاراندا دابەشبکرێت

SNN
موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر لە عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: وێنەی ئەو مینبەرە ئاڵتوونییەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە پێویستە بفرۆشرێت و پارەکەی بەسەر هەژاراندا دابەشبکرێت.
سەدر لە درێژەی قسەکاندا دەڵێت: ئەنجامدانی ئەم کارە ناشرین و ناڕەوایە تاوانە، پێویستە بەزووترین کات ئەو ئاڵتوونە لابررێت و بفرۆشرێت و پارەکەی بەسەر هەژاراندا دابەشبکرێت.
ماوەی چەند رۆژێکە وێنەی میمبەرێکی ئاڵتوونی لە یەکێک لە حسێنییەکانی بەغدا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش بۆتە هۆی توڕەکردنی هاووڵاتییانی عێراقی و ئاماژە بەوە دەکەن کە وڵات لەوپەڕی هەژاری و برسێتیدایە، هیچ ڕەوا نییە میمبەرێک بە ئاڵتوون بڕازێنرێتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی