به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى رێژه‌ى یاسایی كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق دواخرا

0
179

SNN
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمێر دواخرا، ئه‌ندامێكى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ش ده‌ڵێت: “به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى رێژه‌ى یاساییه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌ و كه‌مێكى تر ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌”.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ SNNى راگه‌یاند: به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى رێژه‌ى یاساییه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمێر دواخرا، به‌ڵام پێشبینى ده‌كه‌ین له‌و ماوه‌یه‌دا رێژه‌كه‌ ته‌واوبێت و كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ستپێبكات”.

دوێنێ هه‌ینى فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “كاتژمێر 5:00ى ئێواره‌ى ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021”.

چاوەڕوان دەكرێت پشكی هەرێمی كوردستان بە زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار بێت ئەگەرهاتوو پەرلەمانی عیراق رازی بێت بەو رێككەوتنەی كە هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و داهاتی دەروازەكان كردوویانە.

لە پرۆژە یاساكەدا بودجەی گشتی عێراق بە 164 ترلیۆن دینار و كورتهێنانی 71 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 42 دۆلار و بەهای یەك دۆلاریش بە هەزار و 450 دینار دیاری كراوە.

لە ماوەی رابردوودا محەمەد حه‌لبوسى، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “لە هەوڵدان کۆدەنگی لایەنە حزبییەکان لە پەرلەمان دروستبکەن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، پێش ئەوەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this