چەکدارانی ترەمپ هێشتا لە نزیک کۆنگرێسن و چاوەڕوانی بچووکترین فەرمانن

0
218

SNN

مەکتەبی لێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکانی ئەمریکا FBI لە بەردەم باڵەخانەی کۆنگرێسدا دەستبەسەر بارهەڵگرێکدا دەگرن کە چەندین تێنتی دروستکراوی نێو ماڵان و چەند پارچە چەکی جۆراوجۆری تێدابووە کە هەوڵیداوە بۆ لانەنگرانی ترەمپی بگوازێتەوە لە نزیک باڵەخانەی کۆنگرێس.

هەروەها FBI کەسێکی دیکە دەستگیر دەکات کە چەکی پێبووە لەگەڵ سەدان فیشەکدا، لەکاتی قسەکردنیا ئاماژەی بەوەکردووە کە هەوڵی ئەوەیداوە تەقە لە نانسی پیلوسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا بکات، لەگەڵ ئەوەشدا سەدان چەکدار تا ئێستاش لەنێو خۆپیشاندەراندا بوونیان هەیە.

راپۆرتەکانی CIA ئاماژەی بەوەکردووە کە لە چواردەوری باڵەخانەی کۆنگریس زیاتر لە 1500 چەکدرا بوونی هەیەو تەنیا چاوەڕوانی فەرمانێکی دۆناڵد ترەمپن، چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوەشدەکەن، گەر لە زوترین کاتتدا چارەسەری دۆخی خۆپیشاندەرانی چواردەوری کۆنگرێس نەکرێت کارەساتێک روودەدات لە مێژووی ئەمریکادا نەبووبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this