“داواى پرساندنى وه‌زیرى داراییم كردووه له‌سه‌ر نه‌ناردنى پرۆژه‌یاساى بودجه بۆ په‌رله‌مان”

كاروان گه‌زنه‌ى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه داواى پرساندنى وه‌زیرى دارایم كردووه، ده‌شڵێت: “ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غداش بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی، چاره‌سه‌رى كۆتایی بۆ كێشه‌كانى هه‌رێم ته‌نیا چاكسازیی ریشه‌ییه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ساڵانه له مانگى تشرینى دووه‌م پرۆژه‌یاساى بودجه بنێرێته په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڵام ماوه‌ى حه‌وت ساڵه به‌بیانووى جیاواز ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه و هه‌رێمى كوردستان بێ بودجه‌یه”.
وتیشى: “من خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ى كه داواى پرساندنى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌م كردووه له‌سه‌ر نه‌ناردنى پرۆژه‌یاساى بودجه بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ى كاره‌وه ئه‌و بابه‌ته”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى كردووه‌ته پاساوى نه‌ناردنى پرۆژه‌یاساى بودجه كه داهات و بودجه‌ى له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته دروستنییه، چونكه له هه‌موو جیهاندا و ته‌نانه‌ت له عێراقیش كه ئێستا پرۆژیاساكهى له په‌رله‌مانه به‌شێوه‌ى خه‌مڵێنراوه، واته خه‌مڵاندن بۆ سه‌رجه‌م بابهتهكان ده‌كرێت و له پرۆژه‌یاساكه‌دا جێگه‌یان ده‌كرێته‌وه”.
كاروان گه‌زنه‌یی له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى ریشه‌یی بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ى كه ئێستا هه‌رێمى كوردستان تێ‌یان كه‌وتووه، باس له‌وه‌ده‌كات: “به‌ڕاى من چه‌ند بژارده‌یه‌ك هه‌یه، یه‌كه‌م بژارده رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا كه ئه‌مه‌ش بژارده‌ى له‌پێشینه‌یه، پاشان ئاماده‌كردنى پرۆژه یاساكه به‌پێى ئه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێم خۆى جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، بژارده‌ى دووه‌م رێكنه‌كه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه ئه‌وه‌ش پێویستى به چاكسازیی ریشه‌ییه له كه‌رتى نه‌وت، داهاتى نه‌وت، هه‌نارده و ته‌واوى ورده‌كارییه‌كانى ئه‌م سێكهتهرهته، ناشبێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌رى رێككه‌وتنیش دیسانه‌وه هه‌رێم پێویستى به‌وه‌یه كه چاكسازیی بكات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان باس له‌وه‌شده‌كات: “ناكرێت ئێمه له ئێسته‌وه نوقڵانه‌ى رێكنه‌كه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا لێبده‌ین و بودجه بهێنینه په‌رله‌مان و په‌سه‌ندى بكه‌ین به‌بێ چاوه‌ڕێكردنى رێككه‌وتن، چونكه رێككه‌وتنى كۆتایی ئه‌گه‌رێكى به‌هێزه، به‌ڵكو پێویسته ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌به‌رچاو بگرین”.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ى 7ى كانونى دووه‌مى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران باسى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێم كراوه و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له‌و باره‌یه‌وه هاتووه:
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی‌بوو لە خستنەڕووی، هێڵە گشتییەکانی رەشنووسی یەکەمی پرۆژەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 و پێشبینی و پێشنیارەکانی وەزارەتەکان، سەبارەت بە رێکخستنەوەی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و سنووردارکردنی کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 .
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، راپۆرتێکی دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی رەشنووسی پڕۆژەبودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.
دواتر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، راپۆرتی وەزارەتەکەی پێشکەش کرد دەربارەی بودجەی وەبەرھێنان بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، لە چوارچێوەی پرۆژە بودجەی ھەرێم بۆ ساڵی 2021.
دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، ئەنجوومەنی وەزیران خشتەیەکی زەمەنی پەسەندکرد بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، بۆ ئەم مەبەستەش ھەفتەی داھاتوو، ئەنجوومەنی باڵای ئابووری کۆدەبێتەوە بۆ پەسەندکردنی رەشنووسی یەکەمی بودجە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
لاری کینگ کۆچی دواییکرد
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17