“ئه‌گه‌رى هه‌یه تا كۆتایی هه‌فته هاوپه‌یمانى كوردى له په‌رله‌مانى عێراق رابگه‌یه‌نرێت”

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: راگه‌یاندنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران
SNN
ئه‌ندامێكى گروپى 15 له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌رى نووسینه‌وه‌ى په‌یڕه‌وه‌كه‌مان ته‌واوبێت ئه‌م هه‌فته‌یه هاوپه‌یمانییه‌كه‌مان راده‌گه‌یه‌نین، ده‌شڵێت: “شيعه‌كان بهڵێنیانپێداوین له جێگیركردنى پرۆژه‌ى ناردنى مووچه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه له بودجه‌دا پشتگیریمان بكه‌ن”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه هاوكات ئه‌ندامى گروپى 15 یه له‌و ئه‌نجوومه‌نه به SNNى راگه‌یاند: “ئێمه له ماوه‌ى رابردوودا پلانێكماندانا بۆ ئه‌وه‌ى هاوپهیمانیهتێكى كوردى رابگه‌یه‌نین، له ئێستادا سه‌رقاڵى نووسینه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌و هاوپهیمانیهتهین، پاش ته‌واوبوونیشى وه‌ك گروپى 15 كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و گفتوگۆى ده‌كه‌ین و په‌سه‌ندى ده‌كه‌ین”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ى ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه به فه‌رمى راده‌گه‌یه‌نن غالب محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد: “ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه په‌یڕه‌وه‌كه ته‌واوبێت ئه‌م هه‌فته‌یه رایده‌گه‌یه‌نین”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى گروپى 15 له‌باره‌ى پرۆژه‌ى ناردنى راسته‌وخۆى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌رێم له به‌غداوه كه ئه‌وان خاوه‌نى بیرۆكهكهین ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان كردووه، ئه‌وانیش به‌ڵێنیان پێداوین كه له جێگیركردنى مادده‌یه‌ك له پرۆژه‌یاساى بودجه سه‌باره‌ت به ناردنى مووچه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ پیشتوانیمان ده‌كه‌ن”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “تا ئێستا لایه‌نه شیعه‌كان ئه‌و به‌ڵێنه‌یان به ئێمه داوه، ئه‌گه‌ر له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌ستتێوه‌ردان له‌م بابه‌ته‌دا نه‌كرێت له‌لایه‌ن لایه‌نێكى دیاریكراوه‌وه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17