ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دۆخی دارایی هەرێم کۆدەبێتەوە

0
706

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبارەی دۆخی دارایی هەرێم و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم و بەغدا کۆدەبێتەوە.

بەپێی کارنامەکەی، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئابوورییەکانی هەرێم دەکرێت، هەروەها ئەنجامی کۆبونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا و پلانی چونیان بۆ بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان، تاوتوێ دەکرێت.

هەر بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لە تەوەرێکی دیکەدا بڕیارە پڕۆژەیاساکانی (فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکەکانی دەوڵەت، وەبەرهێنان لە هەرێم، لە ئەستۆکردنی فەرمانبەران لە هەرێم و ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە هەرێم) تاوتوێ بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی رابڕدووشدا دوو شاندی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی پرسی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەردانی بەغدای کرد و بەرپرسانیش باس لەوە دەکەن، لەگەڵ بەغدادا ئاڕاستەکان ئەرێنین و بەرەو رێککەوتن دەڕۆن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this