ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە گۆڵبارانی گرانادای کرد

0
284
میسی لە بەرامبەر بە گرانادا

SNN Sport

لە یارییەکانی هەفتەی 18ی لالیگا، یانەی بەرشەلۆنە بردنەوەیەکی گەورەی بە دەستهێناو توانی 4-0 لە یانەی گرانادا بباتەوەو سێیەم بردنەوەی لەسەریەک بە دەست بهێنێت.

بەرشەلۆنە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، لە خولەکی 12 بە گۆڵی گریزمان پێشکەوت، دوای ئەم گۆڵە میسی دوو گۆڵی لەسەریەکی لە خولەکەکانی 35 و 42 کردوو گێمی یەکەم 3-0 بە سوودی یانە کەتەلۆنیەکە تەواو بوو.

لە گێمی دووەم گریزمان توانی گۆڵێکی تر بکات، لە خولەکی 63 واژووی لەسەر گۆڵی 4-0 کردوو بردنەوەیەکی گەورەی بە یانەکەی دا.

بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە بووە  34 خاڵ و لە پلەی سێیەم دەبینرێت.

دوای یاریەکە گریزمان وتی:” پێویستمان بە سێ خاڵی یاریەکە بوو، توانیمان بە دەستی بهێنین،دڵخۆشم بە کارکردنی تیپەکە،سێیەم بردنەوەی لەسەریەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان بە دەستی دەهێنین،دەمانزانم بەرامبەر بە یانەیەکی زەحمەت لە یاریگایەکی زەحمەت یاری دەکەین،لەسەرمانە لە هەموو یارییەکان خاڵی تەواو بە دەست بهێنین و من بە ئەوە دڵخۆشم”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this