سێ ئاژاوەگێڕەکەی هاتنە نێو کۆنگرێس دەستگیرکران

0
198

SNN

دوای ئەوەی بەشێکی زۆری لایەنگرانی ترەمپ لە چوارشەممەی رابردوودا هانتە نێو باڵەخانەی کۆنگرێسەوە و ئاژاوەو پشێویان نایەوە، لەو رووداوانەدا سێ کەس زۆر ناسراوبوون و وێنەیان بڵاوبوویەوە، بەڵام ئێستا ئەو سێ کەسە دەستگیرکراون.

ئەو سێ کەسەی کە زۆرترین وێنەیان بڵاوبوویەوە، کەسێکبوو کە مێزێکی هەڵگرتبوو دەیدزی بە دزەکەی کۆنگریس ناسرابوو، لەگەڵ کەسێک لەسەر مێزێک دانیشتبوو قاچەکانی راکێشابوو، کە بە ئاژاوەگێر ناودەبرا و لەگەڵ گەنجێک کە جلوبەرگێکی لەبەردابوو دوو شاخی هەبوو، بە هەوڵی پۆلیس هەر سێ کەسە ئەمڕۆ دەستگیر کران.

چوارشەممەی رابردوو کاتێک ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وسیتی سەرکەوتنی جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان راگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ بە لایەنگرانی راگەیاند: کە برۆنە بەردەم باڵەخانەی کۆنگریس و نارەزایی دەرببڕن، بەڵام بەشێک لە لایەنگرانی ترەمپ چوونە نێو باڵەخانەکەو بەهۆیەوە پشێوی روویداو چوار کەس کوژران و چەندین کەسی دیکەش لە هێزەکانی پۆلیس و هاووڵاتی برینداربوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this