گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 10/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (10/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- مەدریدی سارد.
- ئۆساسۆنا 0-0 ریاڵ مەدرید
- لێدانێکیان لە ماوەی 90 خولەک ئاڕاستەی گۆڵ کرد،ریاڵ مەدرید لە هێرشبردن هەژار بوو دژی ئۆساسۆنا.
- تۆنی کرۆس:”یاریگاکە بیانوو نیە بۆ هەموو شتێک”.
- زیدان:”یاری تۆپی پێ نەبوو، دەبووایە دوابخرایە”.
- میسی گەورە وەک هەمیشە دەگەڕێتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی میسی و گریزمان 4-0 لە گرانادا دەباتەوە.
- سڤییا 3-2 لە ریاڵ سۆسیداد دەباتەوەو یاریزانی مەغریبی نەسیری بۆ یەکەمجار لە یارییەکی گەورەدا هاتریک دەکات.
ئاس:
- لە ژێر سفردا.
- یانەیەکی تری بێهێز کە ئۆساسۆنا بوو یانەی ریاڵ مەدرید رادەگرێت و جارێکی تر بە بێ گۆڵ یەکسانبوو.
- هەرچەندە هازارد سەرەکی بوو، بەڵام لە هەمان کاتدا ونبوو.
- کۆرتوا بۆ رابیتەی لالیگا:”ئێمە بوکەڵە نین”.
- زیدان:”ئەمە یاری تۆپی پێ نەبوو، دەبوایە دوابخرایە”.
سپۆرت:
- ئەم لێدانانە.
- یانەی بەرشەلۆنە بردنەوەیەکی بڕوا بە خۆبوونی بە دەستهێناو توانی 4-0 بە گۆڵەکانی میسی و گریزمان بردنەوە تۆماربکات.
- تیپەکەی کومان رووبەڕووبوونەوەیەکی تر لە جامی سوپەر دژی سۆسیداد تۆماردەکات لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە و لە ئێستادا بە 3 خاڵ لە دوای یانەی ریاڵ مەدریدە لە لالیگا.
- ریاڵ مەدرید دژی ئۆساسۆنا یەکسان دەبێت لە کەش و هەوایەکی ساردوو بەفراویدا.
- گەردەلوولی فیلۆمینا کاریگەری لەسەر تۆپی پێ کردووە لە ئیسپانیا.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- گەردەلوولی نایاب.
- یانەی بەرشەلۆنە زنجیرە بردنەوەکانی لە لالیگا درێژەپێداو توانی لە لالیگا چوارەم بردنەوەی لەسەریەک بە دەستبهێنێی و 4-0 لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی گرانادا بباتەوە.
- میسی و گریزمان هەریەکەو 2 گۆڵ دەکەن و تیپەکەی رۆناڵد کومان بۆ پلەی سێیەمی بەرز دەکەنەوە لە دوای یانەکانی ئاتلەتیکۆمەدرید و ریاڵ مەدرید.
- بەهۆی لەرزینی لە بەفردا، یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانی دژی ئۆساسۆنا بردنەوە تۆماربکات و بە بێ گۆڵ یەکسانبوو.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی