بیتکۆین ژمارەیەکی دیکەی پێوانەیی تۆماردەکات

0
203

SNN

دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ رێژەی پشکەکانی %5 بەزربووەتەوە بەجۆرێک بەهای یەک بتکۆین گەیشتە 41530 دۆلار، کە ئەمە ژمارەیەکی دیکەی پێوانەییە تا ئێستا تۆماری کردبێت.

بەهەمانشێوە دراوی ئەلیکترۆنی لایسیرۆم کە دراوێکە رکابەری بیتکۆین دەکات، ئەویش بەهەمانشێوە بەهاکەی بەرێژەی %3 بەرزبووەوە وەک ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی پێکردووە، لای خۆشییانەوە توێژەرانی ئابووری ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە دراوی بیتکۆین هیچ گەرەنتییەکی نییەو هیچ بەهاییەکی بانکی نێودەوڵەتی جیهانی لە پشتەوە نییە بۆیە دەکرێت لە هەر دەقەو ساتێکدابێت بەهای چۆن وەک ئێستا بەرزبووەتەوە بەهەمانشێوە دابەزێتەوە، تاکە زەرەرمەندیش تەنیا ئەو کەسانە دەبێت کە ئەم دراوەیان هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this