“کورتهێنان لە بودجەی 2021دا گەیشتۆتە 100 تریلیۆن، هەرێم یەکێکە لە هۆکارەکان”

0
316

SNN

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: کە کورتهێنا لە بودجەی عێراق گەیشتۆتە 100 تریلیۆن دیناری عێراقی و لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی پەرلەماندا خوێندنەوەیەکی دیکە بۆ پرۆژە یاساکە دەکرێت.

عەبدولهادی سەعداوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە “بغداد الیوم”ی رایگەیاند: بەپێی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 لە پەرلەمانی عێراق رێژەی کورتهێنای بودجە گەیشتۆتە زیاترە لە 73 تریلیۆن دینار، بەڵام بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی لیژنەی دارایی کورتهێنان دەگاتە 100 ترلیۆن دینار.

سەعداوی ئاماژە بەوەدەکات کە هەندێک بەند لە بودجەی عێراقیدا هەیە کە بەزۆر سەپێندراوە بەسەریدا و هەرێم بەشێکە لە هۆکاری کورتهێنانی بودجەی عێراق، چونکە هەرێم لە 2011وە پارەی یەک بەرمیل نەوتی بە بەغدا نەداوە، ئەمەش دووبارە بارگرانی لەسەر ناوەند دروستدەکات و دەبێت ناوەند پارەی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم بدات.

دوێنی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق کردو وا بڕیاریشە سبەی دووشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساکە بکرێت.

شیروان میرزا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشتر رایگەیاند: دەسەڵاتی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران زۆر دیاریکراوە لە دەستکاریکردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق، بەڵام هەوڵی تەواو دەدەین کە خەرجییە زۆرەکانی حکومەتی عێراقی کەمبکینەوە و تیشک بخەینە سەر خەرجییە گرنگەکان.

دوای تەواوبوونی خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ئەمساڵ سێ تەوەری سەرەکی هەیە کە پەرلەمان قسەی لەسەر دەکات ئەوانیش بریتییە لە کورتهێنانی بودجەی عێراق و پڕکردنەوەی، لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ دیاریکدنی شایستەی دارایی پارێزگاکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this