“ناردنى هێز بۆ خاڵه سنوورییه‌كان ته‌نیا كاتێك كاریگه‌رى ده‌بێت كه داهاتى 6 مانگى ئه‌و خاڵانه بڵاوبكرێته‌وه”

هه‌ردوو ده‌روازه‌ى سنوورى حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ناردنى هێزى تایبه‌ت بۆ خاڵه سنوورییه‌كان له‌كاتێكدایه كه ئه‌و هێزانه‌ى ئێستا له‌وێ هه‌ن كارمه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێمن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودان، ده‌شڵێت: “ئه‌و هێزه ته‌نیا كاتێك كاریگه‌رییه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت كه حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى ئه‌و خاڵانه ئاشكرا بكات”.
رۆژى 7ى كانونى دووه‌م، حكومه‌تى هه‌رێم له به‌یاننامه‌ى ئاشكراكردنى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئاساى خۆیدا بڵاویكرده‌وه، “بە راسپاردەی سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە راسپاردنی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە کە هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن، بۆ رێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو ھێزە ھاوبەشە ، دەسەڵاتی قانونی پێویستی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا و رێکارەکان لە دەروازەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و كاری ناقانونی لە سەرجەم دەروازەکان بە بێ جیاوازی”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه باڵانبۆ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى ناوخۆ ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌مان بیستووه و له وردهكارییهكهى ئاگادار نین”.
وتیشى: “من ئه‌پرسم ئێستا خاڵه سنوورییه‌كان هێزى لێنییه؟ ئه‌و هێزه‌ى كه ئێستا له‌وێیه هه‌ر هى حكومه‌تى هه‌رێمه، ئیتر گرنگى چوونى هێزى تر چییه؟ ئه‌م بابه‌ته كاتێك ده‌كرێت كه بڵێیت: ئه‌و هێزه‌ى كه له‌وێیه یان له گه‌نده‌ڵیه‌وه تێوه‌گلاوه یاخود بێ ده‌سه‌ڵاته، كه به‌ڕاى من ئه‌م دوو بابه‌ته هیچى دروستنییه، چونكه ئه‌و هێزانه‌ى كه ئێستا كۆنترۆڵى خاڵه سنوورییه‌كان كردووه هێزى حكومه‌تى هه‌رێمن، پێشمه‌رگه و رۆڵه‌ى ئه‌م وڵاته‌ن، به‌ڵام قسه‌كه ئه‌وه‌یه تا چه‌ند ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه”.
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌و هێزانه‌ى كه ئێستا له‌و خاڵانه هه‌ن كارمه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێمن و پێویسته ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ریاندا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر پێیوایه، ئێستا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ریاندا نییه، ئه‌ى سبه‌ى چۆن ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌دا ده‌بێت كه ده‌ینێرێت، بۆیه من پێموایه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا نییه ئه‌گه‌ر نا بۆچى سزاى دوو كارمه‌ندى ئه‌و خاڵانه نادات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته”.
باڵانبۆ محه‌مه‌د باس له كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م بابه‌ته ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “چوونى ئه‌م هێزه ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌تدا سوودى ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى ئه‌و خاڵه سنوورییانه له شه‌ش مانگى رابردوودا بڵاوبكاته‌وه، له ماوه‌ى شه‌ش مانگى پاش چوونى ئه‌و هێزه‌ش هه‌مان داهات بڵاوبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بۆ هه‌مووان ده‌ربكه‌وێت كه جیاوازییه‌كه چه‌نده”؟
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایشى په‌رله‌مان باس له‌وه‌شده‌كات: “من پێموایه بردنى ئه‌و هێزه هه‌روا كارێكى ئاسان نییه، چونكه بودجه‌ى پێویسته و ورده‌كارى زۆره”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئارسه‌ر میلۆ داهاتووی خۆی یەکلاییکردووەتەوە
2020-05-27 -
ریاڵ مەدرید دوو خاڵی تری لە دەستدا
2020-11-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17