تەندروستیی سلێمانی ئاماری گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکانی دڵ بڵاودەکاتەوە

0
379

بە گوێرەی ئامارێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە سێ مانگی رابردوودا 68 نەخۆش لە نەخۆشخانە پسپۆڕییەکانی دڵ گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، کە ئەمڕۆ 13ی ئایار بڵاویکردووەتەوە: لەماوەی سێ‌ مانگی ڕابردوودا 890 كەس بەمەبەستی پشكنین سەردانی نەخۆشخانە پسپۆرییەكانی دڵیان كردووە لە شاری سلێمانی، هاوكات 3105 نەخۆش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر داخڵ كراون.

هاوكات لەو ماوەیەدا 28 نەشتەرگەری دڵ و 842 قەستەرە و 550 باڵۆن و 10 پەیس مەیكەر لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجامدراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this