د. هێرش سەلیم “رێژەى تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەردەوامە لە دابەزین”

د،هێرش سەلیم
SNN
جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستیى سلێمانى رایدەگەیەنێت “لە ئێستادا دوو نەخۆشخانەى تایبەت بە کۆرۆنا بە هۆى نەبوونى نەخۆشەوە چۆڵکراون و ئامادە کراون بۆ هەر ئەگەرێکى نەخوازراو”.
د.هێرش سەید سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى بە SNNراگەیاند :”بارودۆخى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگاى سلێمانى بەرەو کەمبوونەوەى تەواوەتى دەچێت بە جۆرێک لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى تەنها 42 نەخۆشى تێدا ماوە کە 20 یان لە ژێر چاودێرى چڕدایە و دەتوانین بڵێین زیاتر لە 65% رێژەى تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا کەمى کردووە”.
وتیشى “دوو نەخۆشخانە لە سلێمانى لە ئێستادا هیچ تووشبوویەکى کۆرۆناى تێدا نەماوە، ئەو نەخۆشخانانەش دانەخراون بەڵکو ئامادە کراون بۆ هەر ئەگەرێکى نەخوازراو، کە لە ئێستادا مەترسى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێى لە ئارادایە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکارى تەواومان کردووە”.
هاوکات روونى کردەوە “کەم بوونەوەى حاڵەتەکانى کۆرۆنا ئەوە ناگەیەنێت کە ڤایرۆسەکە کۆتاى هاتووە بەڵکو ڤایرۆسەکە بوونى هەیە و دەبێت هاووڵاتییان زیاتر خۆپارێزى بکەن نەک بە تەنها لە کۆرۆنا بەڵکو لە پەتا وەرزییەکانیش”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆمپانیایەکی جیهانی: نرخی نەوت ناجێگیرە
2020-07-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17