کچەکەی رەفسەنجانی: دەستوەردانی ئێران لە سوریا 500 هەزار کوژراوی بەدواوە بووە

0
161

SNN

کچەکەی سەرۆکی پێشووی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێمی ئێران دەڵێت: “بەهۆی دەستوەردان لە سوریا، 500 هەزار کوژراوی ئێرانی لەو وڵاتە کەوتووەتەوە”.

فایزە رەفسەنجانی لە دیدارێکیدا بۆ کەناڵی ئینساف نیوز دەڵێت: “باوکی دژی ئەوە بووە ئێران دەست لەسوریا وەر بدات، ئاماژە بەوەشدەکات، کە رەفسەنجانی بە راشکاویی ئەوەی بە قاسم سلێمانی وتووە لەسەرەتاوە”.

وتیشی: “پێشئەوەی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس بچێتە سوریا، پرسی بە باوکی (هاشمی رەفسەنجانی) کردووە و ئەویش لە وەڵامدا پێیوتووە کە “کارێکی باش نییە ئێران بچێتە سوریاوە”.

عەلی ئەكبەر هاشمی رەفسنجانی سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە نۆی كانوونی دووەمی ساڵی 2017 لە كۆشكێكی سەر بە ئەنجوومەنەكە خەریكی مەلەكردن بوو لە ناكاو دڵی دەوەستێت و تا دەگاتە نەخۆشخانە كۆچی دوایی دەكات.

ئەم قسانەی فایزە بووە جێی رەخنەیەکی زۆر لە شەقامی تاران و داوا دەکەن کچەکەی رەفسەنجانی داوای لێبووردن بکات و قسەکانی بکشێنێتەوە.

موحسین هاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی شارەوانی تاران داوا لە خوشکەکەی دەکات واز لەو قسانەی بێنێت و دەڵێت “بکشێرەوە لەو قسانەت و ناوبانگی باوکت ناشرین مەکە”.

فایزە هاشمی یەكێك لەو كەسانە بوو كە لە میانەی خۆپێشاندانەكانی ساڵی 2009 كە ئەنجامی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی لایەنێكی دیاریكراو گۆڕدرا، بۆ ماوەی شەش مانگ لە گرتووخانەدا بوو و دوو ساڵ لەمەوبەریش دادگایەك فایزەی بە شەش مانگ زیندانیی مەحكووم كرد، ئەو لە دیمانەیەكدا رەخنەی توندی لە سەرۆكی دەزگای دادوەریی ئێران گرتبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this