ڤیدیۆ:چێڵسی و مانچستەرسیتی گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

0
91
چێڵسی

SNN Sport

لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو یانەی چێڵسی و مانچستەرسیتی بردنەوەیان تۆمارکردوو خۆیان گەیاندە قۆناغی داهاتووی جامەکە.

چێڵسی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی مۆریکامپی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 4-0 لێبباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوت.

گۆڵەکان یاریزانان،مۆینت و وێرنەر و ئۆدۆی و هاڤێرتز تۆماریان کرد.

لە دووەم یاری ئەمڕۆدا، یانەی مانچستەرسیتی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بێرمنگهام سیتی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 3-0 لێبباتەوە.

گۆڵەکانی یانەی مانچستەرسیتی بێرناردۆ سێلڤا دوو گۆڵ و گۆڵی سێیەم فیل فۆدین تۆماری کرد.

یانەی مانچستەرسیتی  لە کۆتا 6 یاریدا لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بردنەوەی تۆمارکردووە، ئەمەش یەکەمجارە لە ساڵی 1946 وە.

سبەی دووشەممە تیروپشکی قۆناغی چوارەمی جامەکە بەڕێوە دەچێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this