ئه‌ندامێكى لیژنەی دارایی: بەنیازین لەگەڵ حکومەتی هەرێم کۆببینەوە و داوا بکەین 30 رۆژ جارێک مووچە بدات

0
328

SNN

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “وەک لیژنەی دارایی بەنیازین لەگەڵ حکومەتی هەرێم کۆببینەوە و داوا بکەین 30 رۆژ جارێک مووچە بدات گەر بەلێبڕینیشەوە بێت”.

ئەرشەد حسێن لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند “ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێم لەچوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی ناوێتی، دەرەنجامی ئەرێنیی زۆر باشی دەبێت و هەیەتی”.

وتیشی: “لە ئەنجامی بڕینی مووچەی نایاسایی و دوو مووچە و سێ مووچە، نزیکەی 1 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم گەڕێنراوەتەوە، هەرچەندە ئەم ژمارەیە بە نزیکەیی خەمڵێنراوە، بەڵام هەنگاوێکی زۆر باشە”.

ئەرشەد لۆلانی وتیشی: “وەک لیژنەی دارایی بەنیازن پێشنیاز بکەن بۆ حکومەتی هەرێم مانگانە مووچە بکاتە 30 رۆژ جارێک گەر بە لێبڕینیشەوە بێت”.

رۆژی 4ی ئەم مانگە وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مووچەی زیاتر لە (10) هەزار مووچەخۆری نا یاسایی بڕی.

لە فەرمانی وەزاری، وەزارەتی دارایی و ئابووری ھاتووە: “پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بەراگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن”.

وەزارەتی دارایی روونیكردووەتەوە: “ئەو فەرمانبەرانەی كە لە دوو شوێن فەرمانبەرن ژمارەیان 791 فەرمانبەرە، لە 1639 كەیس مووچە وەردەگرن. ئەو فەرمانبەرانەی كە بەردەوامن لە كار و مووچەی خانەنشینی وەردەگرن بە ھەر ھۆكارێك بێت ژمارەیان 3909 مووچە خۆرن، لە 8147 كەیس مووچە وەردەگرن”.

لە خاڵێكی دیكەی فەرمانەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەشكراوە: “ئەو فەرمانبەرانەی كە دووجار خانەنشین كراون ژمارەیان 5909 خانەنشینە لە 11802 كەیسی خانەنشینی مووچە وەردەگرن”.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاكسازی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستانە، كە چاكسازی بەشێكی گرنگی كارنامەی ئەم كابینەیەیە و لە 1/7/2020 كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this