“ئەگەر سزاکان لەسەر ئێران لانەبرێن چاودێرانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەردەکرێن”

0
318

SNN

پەرلەمانتارێکی ئێران هۆشداریدەدات لەوەی وڵاتەکەی چاودێرانی بواری ناوەکی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەربکات ئەگەر سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران لانەبرێن.

ئەحمەد ئەمیرعەبادی پەرلەمانتاری ئێران لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە: حکومەتی ئێران رۆژی  21ی شوباتی وەک دوا وادە دیاریکردووە بۆ لابردنی سزاکانی ئەمریکا، ئەگەرنا ئەو چاودێرانە دەردەکرێن کە لە چوارچێوەی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتیدا لە ئێران ماونەتەوە بۆ چاودێریکردنی بەرنامە ناوەکیەکەی.

لەلایەکی دیکەوە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە: ئێران بەرنامە ناوەکیەکەی بەکاردەهێنێت بۆ فشارخستنەسەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی هەرێمەکە.

ئێران رایگەیاندووە ئاستی پیتاندنیان بۆ 20% بەرزکردووەتەوە ئەوەش لە وێستگەیەکی ژێرزەمینیدا کە ئەوەش پێشێلکاری رێککەوتنە ناوەکیەکەیە کە ئیدارەی ترەمپ لێیکشایەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this