فڕۆکەکانی رووسیا قافڵەیەک لە بارهەڵگری نەوتی تورکی دەکەنە ئامانج

وێنەی هێرشەکە
SNN
میدیاکانی تورکیا و رووسیا بڵاویانکردووتەوە “شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە باکووری سوریا قافڵەیەکی نەوتی تورکیایان کردووەتە ئامانج کە بۆ تورکیا چووە بەشێوەیەکی قاچاخ”.
قافڵەکە لە نزیک شاری باب پێکراوە لە شاری حەلەب و روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت “قافڵە نەوتەکەی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و بە ماوەیەکی کەم دوای چوونە ناو سنووری تورکیا لێیدراوە”.
سایتی ئەفیابروی رووسی بڵاویکردووەتەوە کە هێرشەکە لە وەڵامی هێرشێکی تۆپە دوورهاوێژەکانی تورکیادا بووە کە پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر هێزەکانی رووسیای لە تەلتەمەر بۆمبباران کردبوو.
بەپێی هەواڵی سایتەکە، مەبەست لەم هێرشەی رووسەکان بۆ سەر ئەو قافڵە تورکییە، رێگەگرتنە لە بردنە دەرەوەی نەوتی سوریا بەڕێگەی قاچاخ.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا تووشی کۆرۆنا بوو
2020-11-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17