
ئیدن هازارد
SNN Sport
رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بێهیوا بووە لە ئاستی ئیدن هازاردی ئەستێرەی بەلجیکی یانەکەی، چونکە ئاستی شیاو نیە بۆ یانەکە لەم کاتەی ئێستا.
ئەم سەرچاوە دەڵێت:”هازارد لە یاری ئۆساسۆنا 75 خولەک یاری کرد،نەیتوانی یارمەتی یانەکەی بدات و نەدرەوشایەوە،ئەو کاتی زۆری بە سەربردووە تا چاکبووەوە لە پێکان،بەڵام نەیتوانیوە ئاستی داواکراو پێشکەش بکات، وەرزێکی ئاسان نیە بۆ هازارد،دەبێت کێبڕکێ لەگەڵ یاریزانەکانی تر بکات بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بکاتەوە.
هەروەها هەرچەندە زیدان ئەمجارەیان زیاتر بە بایەخ بووە بۆ گەڕانەوەی هازارد دوای ئەو پێکانەی تووشی بووە، بەڵام پاش مانگ و نیوێک دوورکەوتنەوە، یاریکردنی لە داهاتوودا زەحمەت دەبێت”.
هازارد گواستنەوەی 100 ملیۆن یۆرۆی تێچووە و مووچەیەکی ساڵانەی 24 ملیۆن یۆرۆی لە ئێستادا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید وەردەگرێت،بەهۆی بەردەوامی پێکانەکانی، نەیتوانیوە لەگەڵ ریاڵ مەدرید بە ئاستی بەرزەوە بدرەوشێتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17