گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 11/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
271
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (11/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • دووبارە لە دایکبوونەوە.
  • دوای ئەوەی بووە جێگرەوەی برایسوایت، پیاوە فەرەنسیەکە کاردانەوەی دەبێت و ئێستا ڤێرشنە گرنگەکەی خۆی دەردەخات.
  • لە مانگی ئابی ساڵی 2019 وە گریزمان نەیتوانیوە دوو گۆڵ بکات و 4 گۆڵ دروست بکات،ئێستا بەشداریکردنیشی باشتر بووە.
  • ئەمڕۆ رۆژی کۆتاییە بۆ هێنانی واژوو بۆ پاڵێوراوە سەرەتاییەکان لە بەرشەلۆنە.
  • تۆنی کرۆس پاش یەکسانبوونی یانەکەی بە ئۆساسۆنا دەڵێت:” هیچ بیانوویەک نیە”.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لەگەڵ یانەی لیۆن رێککەوتووە بۆ گواستنەوەی موسا دیمبلی.

مارکا:

  • گەشتێکی کۆتا نەهاتوو.
  • رەشەباکە یانەی ریاڵ مەدرید ناچار دەکات لە پامپلۆنا بمێنێتەوەو راستەوخۆ بۆ مەلەگە سەفەر بکات بۆ یاری سوپەری ئیسپانیا کە یاری کۆتایی لە شاری سڤییا ئەنجام دەدرێت.
  • زریانەکە مەدریدی ناچارکردووە پلانەکانی بگۆڕێت.
  • 7ی مانگ لە مەدرید بوو ، 8ی مانگ گەشتی پامپلۆنای کردوو 11ی مانگ دەبێت بۆ مەلەگە بچێت و 14ی مانگ لە سوپەری ئیسپانیا دژی ئاتلەتیک بیلباو یاری دەکات و 15ی مانگ دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید و 17ی مانگ سەفەری شاری سڤییا دەکات ئەگەر گەیشتە یاری کۆتایی.
  • یانەی خیتافی داوایکرد یاریەکەی دوابخرێت،بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
  • لۆپتیگی گرێبەستی تا 2024 لەگەڵ سڤییا نوێ دەکاتەوە.
  • یانەی سڤییا متمانەی تەواوی بە راهێنەرە باسکیەکە هەیە.
  • موسا دیمبلی یاریزانی یانەی لیۆن بووە بە یاریزانی ئاتلەتیکۆمەدرید.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید ئەم یاریزانەی بە خواستن و لەگەڵ بژاردەی کڕین دەگوازێتەوە بە 33 ملیۆن یۆرۆ.

ئاس:

  • بە بێ ئامادەکاری بۆ جامی سوپەر.
  • یانەی ریاڵ مەدرید کە تەنیا جارێک تۆپی ئاڕاستەی گۆڵی یانەی ئۆساسۆنا کرد، سێیەم یارییە نەیتوانیوە لە لالیگا گۆڵ بکات.
  • تێکڕاوی گۆڵەکەی زیدان بۆ هەر یارییەک کەمترە بەراورد بە بوونی رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید.
  • یانەکە لە رابیتەی لالیگا تووڕەیە،ئەمڕۆ لە پامپلۆناوە راستەوخۆ بۆ مەلەگە سەفەر دەکات.
  • میسی ئامادەکاری بۆ باشترین ئاستی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەکات.
  • موسا دیمبلی بە خواستن پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدەوە دەکات

سپۆرت:

  • پادشای لێدانە راستەوخۆکان.
  • میسی توانی گۆڵی ژمارە 48 بە لێدانی راستەوخۆ دژی گرانادا بکات.
  • هەروەها توانی پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکەوێت لە گۆڵکردن بە لێدانی راستەوخۆ لەگەڵ یانەکان.
  • بۆ جامی سوپەر ریاڵ مەدرید لە پامپلۆناوە راستەوخۆ سەفەری مەلەگە دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this