پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات

0
172

SNN

ئەندامێكی مەكتەبی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی رایگەیاندووە “پارتی مانۆڕێكی سیاسی ئەنجام دەدات و بە بەرنامە سەردانی سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەكات”.

کارزان سەباح هەورامی ئاشکرایکردووە “پارتی مانۆڕێکی سیاسی ئه‌نجام ده‌دات و لیژنه‌ی باڵای مه‌کته‌بی سیاسی به‌سه‌رپه‌رشتی

زه‌عیم عه‌لی، عه‌لی حوسێن، که‌مال که‌رکوکی، کاکه‌مین نه‌جار به ‌به‌رنامه‌ سه‌ردانی سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن و بڕیاره‌ سه‌رجه‌م حزبه‌کان له‌سه‌ر ستراتیژییه‌کی نوێ بۆ قۆناغی داهاتووی کوردستان خۆیان ئاماده‌ بکه‌ن”.

ئەو ئەندامەی پارتی دەشڵێت: “له‌ ئه‌گه‌ری رێککه‌وتن و رێککنه‌که‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و چاکسازی راسته‌قینه‌ له‌ کوردستان خۆ ئامادە کردن هەیە بۆ هەر پێشهاتێک”.

بەوتەی کارزان سەباح هەورامی، ئه‌وه‌ی که‌ زۆر گرنگه‌ ئیراده‌یه‌کی به‌هێز هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م کوردستانیان که‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ تێده‌په‌ڕێت و ئیراده‌یه‌کی به‌هێزی ده‌وێت بۆ رووبەڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان.

ئەم مانۆڕەی پارتی دەستیداوەتێ، لەکاتێکدایە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكانی عێراق بۆ هاوپەیمانێتی لە دوای هەڵبژاردنی داهاتوو وەفدێكی باڵای خۆی لە شاری بەغدایە.

وەفدەكەی پارتی پێكهاتوون لە هەریەكە لە (هۆشیار زێباری، جەعفەر ئیمنیكی ‌و رۆژ نوری شاوەیس) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی و دوێنێ دوور لە چاوی میدیا لەگەڵ هەریەك لە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران و محەمە حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەتەوە .

ئامانجی سەرەكی وەفدەكەی پارتی گەڕانە بەدوای هاوپەیمانێتی لایەنە شیعی و سوننییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق وەک سایتی درەو باسیکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this