پێدەچێت سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەرێم و عێراق هەڵبوەشێتەوە

0
86

SNN

بەهۆی مەترسی تووشبوونی بە کۆرۆنا، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی چەند مانگی داهاتووی پاپا فرانسیس بۆ هەرێم و عێراق تاوتوێ دەکرێت،

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیی ئیتاڵیای راگەیاندووە، ”هێشتا دڵنیانیم دەتوانم لە کاتی دیاریکراو سەردانی عێراق بکەم یان نا“.

وتوشیەتی: بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، ساڵی رابردوو ناچار بووە کۆمەڵێک سەردانی بۆ وڵاتان، هەڵوەشێنێتەوە.

پاپا فرانسیس هۆکاری هەڵوەشاندنەوە ئەو سەردانانەی بۆ کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی لە دەوری سەردانەکانی خۆی گێڕاوەتەوە، کە ئەو کۆبوونەوە فراوانانە دەبنە هۆکاری زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

رۆژی 7-12-2020، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە رۆژانی 5 تا 8ـی ئازاری 2021، سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this