عێراق: ئەگەر لەگەڵ تورکیا رێکنەکەوین قەیرانی ئاو دروستدەبێت

رووباری دیجلە
SNN
شاندێکی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق سەردانی تورکیا دەکات بۆ گفتوگۆکردنی لەبارەی پشکی ئاوی عێراق لە رووباری دیجلە و فورات، وەزیری کشتوکاڵیش دەڵێت “ئەگەر رێکنەکەوین قەیرانی ئاو دروستدەبێت”.
مەهدی رەشید وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لە لێدوانێکیدا وتوویەتی: “ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ تورکیا بگەینە رێککەوتنێکی بەڵام تورکیا پێی راگەیاندوون دەیانەوێت چەند مانگێک تاوتوێی ئەو پرسە بکەن”.
دەشڵێت: ئەگەر لەگەڵ تورکیا رێکنەکەوین ئەمساڵ زیانێکی زۆر بەر کەرتی کشتوکاڵ دەکەوێت.
دیجلە و فورات کە دوو سەرچاوەی سەرەکی ئاوی خواردنەوەن بە وڵاتانی تورکیا و ئێراندا تێپەڕدەبن، لەماوەی رابردوودا بەهۆی دروستکردنی چەند بەنداوێک ئاستی ئاوی رووبارەکان کەمیکردووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17