نەیمار گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان

0
80
نەیمار لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی پاریس سانجێرمان

SNN Sport

نەیمار دا سێلڤای بەرازیلی ئەمڕۆ دووشەممە بەشداری لە مەشق  و راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردەوەو لەگەڵ هاوڕێکانی بەشداری کرد.

یانەی پاریس سانجێرمان بڵاویکردووەتەوە،نەیمار بەشداری لە مەشقەکان کردووەو یانەکە لەسەر گەڕانەوەی نەیمار نووسیویەتی”موژدەیەک زەردەخەنەیەک بە دوای خۆیدا دەهێنێت”.

نەیمار لە 13ی مانگی رابردوو لە یاری لیۆن تووشی پێکان بوو،بەوهۆیەوە نەیتوانی ئامادەی یاری لۆریان، لیل، ستراسبۆرگ و سانت ئیتیان و بریست ببێت.

یانەی پاریس سانجێرمان لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ یاری رۆژی چوارشەممەی جامی سوپەری فەرەنسا بەرامبەر بە یانەی مارسیلیا دەکات و پێشبینی دەکرێت نەیمار یاری بکات.

پاش هاتنی پۆچتینۆ و دوورخستنەوەی تۆخێل، یەکەمجارە نەیمار لە ژێر دەستی راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە مەشق و راهێنان دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this