جیهان لە چاوەڕوانی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنادایەو وڵاتێکیش چاوەڕوانی شەپۆلی چوارەمە

SNN
لە کاتێکدا جیهان و بەتایبەتی ئەوروپا لە چاوەڕوانی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنادان، رێکخراوی تەندروستی جیهانی وڵاتی باشووری ئەفریقا لە شەپۆلی سێیەم و چوارەم ئاگاداردەکاتەوە.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە باشووری ئەفریقا، هۆشداری دەدرێت لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی شەپۆلی دیکە، لەکاتی ئێستادا کۆرۆنای گۆڕاو بەشێوەیەکی زۆر خێرا لە وڵاتی بەریتانیا و بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا لە بڵاوبوونەوەدایە، بۆیە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا دووبارە گەراونەتەوە خاڵی سفر و دەستیان کردووە بە کەرەنتین و داخستنی شوێنە گشتییەکان.
وەک رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رایگەیاند: کێشەی ئەم شەپۆلە نوێیانەی کۆرۆنا ئەوەی کە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ شەپۆلی یەکەم و دووەمدا نییە، بەڵام کێشەکە خودی هاووڵاتییانە کە ماوەی ساڵێکە بەهۆی رێنماییە بەردەوامەکان و کەرەنتینەوە هەستیان بە بێزاری کردووەو وەک سەرەتای شەپۆلەکە ناتوانن پابەندی تەواوی رێنماییەکان ببن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17