پزیشکێکی کورد لە هەندەران بۆ SNN چەند زانیارییەک لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

SNN
پزیشکێکى پسپۆرى نەخۆشییەکانى هەناوى ئاشکراى دەکات، کلیلى رزگاربوونى مرۆڤایەتى لە کۆرۆنا تەنها بەکارهێنانى ڤاکسینە، بەداخەوە تاوەکو ئێستا زۆر کەس بڕواى بە ڤاکسینەکە نییە و نایەوێت خۆى بکوتێت کە ئەم بیروباوەڕە دڵنیام کاتیە و هەموو کەس دەگاتە ئەو راستیە کە ڤاکسین پێویستى ئەمڕۆى جیهانە”.
د.عارف گۆران، پزیشکی پسپۆرى نەخۆشیەکانى هەناوى لە وڵاتى بەریتانیاوە بە SNN راگەیاند:” دۆخی کوردستان لە ئێستادا لهڕووی ژمارهی تووشبوون به پهتای کۆرۆنا بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و گەلێک شوێنی تر زۆر باشە و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە ههیە یەکجار کەمیکردووە بەڵام دەبێت ئەوە بزانین، کە ئەو ڤایرۆسە ھێشتا کۆتایی نەھاتووە و ئەو زنجیرە نوێیەی ڤایرۆسەى کە لە بەریتانیا سەریھەڵداوه لە زۆر وڵات بڵاوبووەتەوە، بۆیە وەزارەتی تەندروستی و ھاووڵاتییان دەبێت بەردەوامبن لە ھۆکارەکانی خۆپاراستن و ھێشتا ئەگەری شەپۆلێکی تری ئەو پەتایە لەئارادایە”.
وتیشى “لە ماوەی چەند ھەفتەی رابردوو ژمارەیەکی زۆری خهڵک له بهریتانیا تووشی کۆرۆنا بوون ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ئەو پەتایە بوونە و ڤاکسینیان وەرگرتووە یەکجار کەمە و ئاشکرایه لە چەند رۆژی سهرهتای دوای وهرگرتنی ڤاکسین جهستهی نهخۆش دژهتهن دروستدهکات و ھەموو لێکدانەوەکان بەو ئاراستەیەن، کە دوو ھەفتە دوای وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسین، کەسەکە رێژەیەکی زۆر باش لە دژە تەن دروستدەکات و بەرگری بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و زنجیرە نوێیەکانی پەیدا دەکات”.
ئاماژەى بەوەشکرد “خۆم وەکو پزیشکێک ڤاکسینى دژ بە کۆرۆنام وەرگرتووە، هیچ نیشانیەکى نەرێنیم لەسەرم نەبووە، ئەوەى باس دەکرێت کە ڤاکسینى دژ بە کۆرۆنا کاریگەرى خراپى هەیە ئەو بۆچوونە دروست نییە و تەنها رزگارکەرى مرۆڤایەتییە لە جیهاندا لە کۆرۆنا تەنیا بەکارهێنانى ڤاکسینە”.
رونیشى کردووە “لەگەڵ سەرھەڵدانی کۆرۆنای گۆڕاو بە ھۆی بازدان و بڵاوبوونەوەی ئهو پهتایه بە شێوەیەکی زۆر خێرا لە وڵاتی بەریتانیا، دوو دڵی و دڵەڕاوکێی لای خەڵک و بەشێکی لە ناوەندە زانستیەکانی گرتهوه، پرسیاری گرنگ دهربارهی کاریگەری ڤاکسینەکان لەسەر کۆرۆنای گۆراو وروژێنرا، بۆیه ئهو بابهته خرایه بواری لێکۆڵینەوە، ئەنجامى ئەو لێکۆڵینەوە بڵاوکرایەوە و نیشانیداوە کە ڤاکسین کاریگەری بەسهر ئەو زنجیرە نوێیەی کۆرۆنا و کە لە ووڵاتی بەریتانیا و ئەو جۆرەی لە ئەفریقای باشوور سهریههڵداوه ههیه، ههرچهنده تا ئێستا لێکۆڵینەوەکە لەسەر ژمارەیەکی کهمی نەخۆش کراوه، لهچەند ھەفتەی داھاتوودا زانیاری زیاتر لەسەر ئەو باسە بڵاودەکرێتەوە و رێژەی بەرگری ڤاکسینەکان بەرامبەر کۆرۆنای گۆڕاو بە تەواوی دەردەکەوێت”.
هاوکات راشیگەیاند “ڤاکسینى دژ بە کۆرۆنا لە بە رێژەیەکى کەم لەو کەسانەى دەکوترێن تووشى هەستیارى دەبن بۆ ئەو حاڵەتەش چارەسەرى تەواوەتى هەیە و ئەو کەسە لە ماوەى 20 خولەکدا دۆخى ئاساى دەبێتەوە، ئەو کەسانەش کە فیلەرو بۆتۆکسیان کردووە راستە لە کاتى بەکارهێنانى ڤاکسینەکەدا ئەو جێگایانەیان کە ئەو مادانەیان تێکراوە تووشى ئاوسان دەبێت بەڵام ئەویش کاتیە و پاش چەند خولەکێک ئاساى دەبێتەوە، دەمەوێت ئەوەش روونبکەمەوە ئەو کەسانەى کە هەستیارى زۆر توندیان هەیە و ئەوە دەبێت لە ژێر چاودێرى وردى پزیشکیدا ئەو ڤاکسینەیان بۆ بکرێت، بەڵام کەسێک کە هەستیاریەکى کەمى هەیە و تەنها لوت خوارانێکى کەم یان قوڕگ خورانێکى کەم ئەوا وەک کەسێکى ئاساى مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت و ڤاکسینى بۆ دەکرێت، هەموو ئەو دەنگۆیانەى باس لەوە دەکەن کەسێک کە ڤاکسین بەکاربهێنێت دەموچاوى دەشێویت یان دەبێتە هۆى مردنى یان کاریگەرى دەکاتە سەر جینات هەموو ئەوانە هێشتا هیچ ناوەندێکى پزیشکى پشت راستى نەکردۆتەوە”.
د.عارف گۆران، پزیشکی پسپۆرى نەخۆشیەکانى هەناوى پێشنیار دەکات هەرێمى کوردستان ڤاکسینى ڤایزەر بەکارنەهێنێت بە هۆى بارودۆخ و کەش و هەواى ناوچەکەوە بەڵکو ئۆکسفۆرد بەکاربهێنێت و لەو بارەوە وتى” دیارە کۆمەڵێک ڤاکسین لە ئارادان، بەڵام سیان لەو ڤاکسینانە توێژینەوەی گەورەیان لە سەرکراوە و روون بۆتەوە کە سەلامەتن و زۆر کاریگەرن ئەوانیش ڤاکسینەکانی (فایزەر—بایۆنتێک، مۆدێرناو ئۆکسفۆرد-ئەسترا زێنیکا) حکومەتی عێراق بەشێکی کەمی لە ڤاکسینی فایزەری کڕیوەو بڕیار وایه بەشێک لهو ڤاکسینانه بۆ کوردستان رەوانە بکات، بهڵام پێویسته حکومهتی ههرێم بهو بڕه نهوهستێت و بڕێکی زیاتر لهو ڤاکسینانه ئاماده بکات و بهلایەنی کەم بۆ ئەو کهسانهی دابین بکات، که بە تەمەنن و ئەو کەسانەی نەخۆشی دیکەیان ھەیە و ئەگەری ئەوەیان زیاترە بە توندی تووشی ئەو پەتایە ببن، لە ھەمان کات دەبێت ھەموو کارمەندانی تەندروستی بە تایبەت ئەوانەی لە ریزی پێشەوەی ئەو شەڕەدان بە زووترین کات بکوترێن، من ڤاکسینەکەی (ئۆسفۆرد- ئەسترا زێنیکا) لەبەر زۆر ھۆکار بۆ کوردستان بە گونجاو دەزانم لە بەر ئەم هۆکارانە:
1-دهتوانرێت ئەو ڤاکسینە لە ساردکەرەوەی ئاسایی ھەڵگیرێت ئەمەش لە رووی لۆجستیەوە زۆر ئاسان ترە لە ڤاکسینەکانی تر .
2- ڤاکسینی ئۆکسفۆرد لە ناوەندێکی زانستی زۆر باوەڕپێکراو بەرھەمھێنراوە و دەرکەوتوە بهکارهێنانی سەلامەتە.
جگە لەم دوو خالە گرنگە کۆمپانیای ئەسترا زێنیکا بڕیاریداوه ھیچ قازانجێک لەو ڤاکسینە وەرنهگرێت و نرخی ھەر ڤاکسینێک لە سێ پاوەند زیاتر نیە، من ههرگیز لەگەڵ بەکارھێنانی ڤاکسینی چینی نیم، نەک تەنھا لەبەر نەبوونی لێکۆڵینەوەی زانستی باوەڕپێکراو، بەڵکو لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستان باوەڕیان بە بهرههمهکانی چینی نیەو ئهمه خەڵک سارد دەکاتهوهو ئامادهیی نابێت ڤاکسینهکه بهکاربێنێت”.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد “ئەو کەسانە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ڤاکسینیان بۆ بەکاربهێنرێت ژنانی دووگیان و منداڵی ساوایە کە هێشتا لە هەموو جیهادا بۆ ئەو دوو توێژە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان لەسەر تاقینەکراوەتەوە”
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17