“دانان و زیادكردنى باج ته‌نیا به یاسایه‌ك ده‌كرێت كه له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایی له په‌رله‌مانى كوردستان ره‌خنه له بڕیارى دانان و زیادكردنى باج له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێت و به نایاسایی له قه‌ڵه‌مى ده‌دات، رایده‌گه‌یه‌نێت: دانان و زیادكردنى باج ته‌نیا به یاسایه‌ك ده‌كرێت كه له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و ده‌ربچێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕوپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “بڕیاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دانان و زیادكردنى باج، نایاساین، چونكه دانان و زیادكردنى باج ته‌نیا به یاسا ده‌كرێت، ئه‌و یاسایه‌ش پێویسته له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و ده‌ربچێت”.
وتیشى: “دانانى باج له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت دووباره به‌شێكى تره له‌و نایاسایبوونه، چونكه یاساى باج له دونیادا وایه له‌سه‌ر شتێك داده‌نرێت كه قازانجى هه‌بێت، نه‌وه‌ك شتێك خۆى به‌كارهێنه‌ر بێت، ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى له‌سه‌رداوه پێچه‌وانه‌ى سیستمى باجه له هه‌موو دونیادا”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایی له په‌رله‌مانى كوردستان باس له‌وه‌شده‌كات: “به‌ڕاى من ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت داهاتى زیادبكات و باج زیادبكات، پێویسته له كۆمپانیا گه‌وره‌كانه‌وه ده‌ستپێبكات، یان بڕیارى لێخۆشبوو‌ن له باجى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چونكه ئێستا سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ى كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن له باج به‌خشراون”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بڕیارى به‌خشینى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له باج له‌لایه‌ن كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌تى هه‌رێم دراوه، به‌ڵام ئه‌م كابینه‌یه تواناى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه ئه‌و كاره بكات نه‌وه‌ك به‌مشێوه‌یه بڕیار ده‌ربكات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایی جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كه “داواى دانیشتنى تایبه‌ت ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، چونكه نایاساییه”.
ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 11 بڕیاری لەبارەی باج دەرکرد.
لە یەکێک لە بڕیارەکاندا هاتووە: دیاریکردنی بنەماکانی پابەندکردنی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان بە پێدانی باجی فرۆشراوەکان بە رێژەی 20٪ هاوشێوەی کۆمپانیاکانی دیکە کە لە بەشەکانی دیکەی عێراق پابەندکراون بە دانی ئەو باجە.
بڕیارێکی دیکە دیاریکردنی بنەماکانی پابەندکردنی کۆمپانیا بەشداربووەکانی بواری گەیاندنە (کۆڕەک تیلیکۆم، ئاسیا سێڵ و زین) بە پێدانی باجی فرۆشراوەکان لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە سنووری هەرێمی کوردستان.
لە خاڵێکی دیکەی بڕیارەکاندا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بەمەبەستی ئامادەکردنی هەمواری پەیڕەوی لێبڕینی راستەوخۆی باجی دەرامەت لەسەر کارمەندانی کەرتی تایبەت راسپاردووە.
ئەوەش هاتووە وەزارەتەکانی دارایی و ئابووریی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری، ناوخۆ و سامانە سرووشتییەکان راسپێردراون بۆ دیارکردنی بنەماکانی وەرگرتن و پابەندکردنی کۆمپانیاکانی سکیوریتی لە بواری نەوت و گاز بە پێدانی باجی شایستە.
لە یەکێکی دیکە لە بڕیارەکاندا هاتووە، راسپاردنی وەزارەتەکانی دارایی و ئابووریی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری، بە دیاریکردنی بنەما و میکانیزمی گونجاو بۆ وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە رەچاوکردنی بەکارهێنەر و بەرژەوەندی گشتیی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەریەکە لە وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری و بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان رادەسپێرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو پرۆژانە کە لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی کاردکردن و وەبەرهێنانیان هەیە، بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکان لێخۆشبوونی گومرگی و باج دەیانگرێتەوە و لە هەمان کاتدا سوودمەندن لە رێکارەکانی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، بەمەبەستی دیاریکردنی میکانیزمێکی گونجاو بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ لە ئەستۆگرتنی بەشێک لە پابەندییە داراییەکان بەرامبەر بە حکومەت.
لە خاڵێکی دیکەی بڕیارەکاندا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێریایی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پێداچوونەوە بە وەرگرتنی (رسومات) کە لەلایەن دەستە و کۆمەڵەکان وەردەگیرێن، تاوەکو میکانیزمێکی گونجاو دیاریدەکرێت و (رسوماتەکان) لەلایەن حكومەتەوە وەربگیردرێن.
سەبارەت بە کارمەندانی بیانیی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتەکانی سامانە سرووشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی بۆ دیاریکردنی میکانیزم و بنەمانی گونجاوی وەرگرتنی (باجی لێبڕێنی راستەوخۆ) لەو کارمەندە بیانییانە راسپاردووە، کە لە کۆمپانیاکانی بواری نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
بە گوێرەی بڕیارێکی دیکە، هاوشێوەی حکومەتی عێراق باجی فرۆشراوەکان (مبیعات) لە میوانخانە و چێشتخانەی 4 ئەستێرە بەسەرەوە وەردەگیرێت و حکومەت وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و وەزارەتەی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ ئەم مەبەستە راسپاردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لەمەودوا باجی شایستە لە بواری ریکلام لە کەرتەکانی (گشتی و تایبەت) وەربگرێت و بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتەکانی گواستنەوە و گەیاندن و رۆشنبیری و لاوان و دارایی و ئابووری و شارەوانی و گەشتوگوزاری راسپاردووە.
لەمەودواش بە بڕیاری حکومەت وەزارەتی دارایی و ئابووری (رسومات) لەبەرامبەر لێدانی ستیکەر (Lable) لەسەر مەوادەکانی (جگەرە و کحول) هاوشێوەی بەکارهێنانی ستیکەری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی کە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو مانگی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی سەرەوە دیاریکردووە دەڵێت: دواتر راستەوخۆ جێبەجێکردنی بنەما و میکانیزمەکان کە دیاری دەکرێن بەپێی ناوەڕۆکی ئەم فەرمانە کە دەرکراوە. هەروەها فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون راسپێردراوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی نێوەڕۆکی ئەم فەرمانە و هەڵسەنگاندنی دەرئەنجامەکانی و دیاریکردنی ئاستی پابەندییەکانی و لایەنەکانی کەمتەرخەمی بکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17