
SNN
میلانیا ترەمپ هاوسەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی سەرنەکەوتوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا رایگەیاند: تووشی بێهیواییەکی تەواو بووم کاتێک بینیم لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس بۆ رێگریکردن لە سەرکەوتنی جۆو بایدن.
لە راگەیەندراوێکدا میلانیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: ئەوەی هەفتەی رابردوو لە باڵەخانەی کۆنگریس روویدا جێگەی داخە، بەهەموو شێوەیەکیش لەگەڵ روودانی توندوتیژی و گرژیدام، پێویستیشە کێشەکان بەشێوەی ئاشتییانە چارەسەربکرێت.
لەسەر شکستی هاوسەرەکەی لە هەڵبژاردنەکاندا میلانیا وتی” شەرەفێکی گەورەبوو بۆ من کە ببمە خانمی یەکەمی کۆشکی سپی، دەمەوێت سوپای ملیۆنان ئەمریکی بکەم کە پشتیوانی خۆم و هاوسەرەکەم بوون لە چوار ساڵی رابردوودا، جۆو بایدن براوەی هەڵبژاردنەکانە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17