
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە 11 ی 1 ی 2021 ، مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان بەسەر پەرشتی موئەیەد مەغدید سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ـ بەوەکالەت و ئامادەبوونی د. دیار محەمەد سدیق جێگری سەرۆک ، ئەمینداری گشتی و دارایی و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی بەرێوەچوو .
کۆبوونەوەی مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان دوای چەند کاتژمێرێک لە بەرێوەچوونی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو یەکێتییە وەرزشیانە کرد ،کە لە ساڵی 2020 چالاکی وەرزشییان هەبووە کەسەڕەرای بارودۆخی ناخۆشی ئەو ساڵە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەخۆشییەوە ، بەڵام ژمارەیەک لەیەکێتییە وەرزشییەکانمان بەردەوام بوون له چالاکی ، هیوای بەردەوامی و پێشوەچوونی باشتری بۆ خواستن لەبەرێوەچوونی چاڵاکییەکان .
هەروەها مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان ، بڕیاریدا بەئامادەکردنی بوودجەیەکی تایبەت بۆ سەرجەم یەکێتییە وەرزشییەکان و پێشکەشی وەزارەتی دارایی بکرێت بۆ ڕەزامەندی وەرگرتن ، تاوەکو یەکێتییە وەرزشییەکان دەست بەکار و چالاکییەکانیان بکەنەوەو بریاریدا لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و ژمارەیەک دامەزراوەی دیکە بۆ هەماهەنگی لەپێکەوە کارکردن بۆ ئەوەی بتوانن بەیەکەوە خزمەتێک بەوەرزشوانان بکەن لە دەست پێکردنەوەی چالاکییەکان .
لە کۆتایدا ل مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان ، بریاریدا کۆبوونەوەکان لەداهاتوودا بەردەوام بێت و بۆ ڕای گشتیش دەرئەنجام سەردان و کارەکانیان بخەنە ڕوو .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ماندزۆکیچ هەنگاوێک لە ئەیسی میلان دوورە
2021-01-17
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئێران دیاریکرا
2020-05-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17