بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئێران گەورەترین مانۆڕی سەربازی لە دەریادا ئەنجامدەدات

0
206

SNN

ئاژانسی فارس نیوسی ئێرانی رایگەیاند: هێزی دەریای سوپای پاسدارانی ئێران بەنیازە ماوەی دوو رۆژە لە دەریایی عومان مانۆڕۆ و مەشقی سەربازی ئەنجامبدات، مانۆڕەکەش رۆژی سێشەممە دەستپێدەکات.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران: ئەو مانۆڕە سەربازرییە دەریایی کە رۆژی سیشەممە ئەنجام دەدرێت چەندین جۆر چەک و مووشەک و ئامێری نوێی دروستکراوی ئێرانی تێدا بەکاردێت، هەروەها فڕۆکەی بێفرۆکەوانیش ڕۆڵ و گرنگی خۆی دەبێت لە مانۆڕە سەربازییەکەدا.

لای خۆشییەوە لیوا حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران هەینی رابردوو ئامادەبوو لە دانانی دوو بکەی مووشەکی گەورە لە باشووری ئێران و کەنداوی فارسی، ئەنجامدانی ئەم کارە لە کاتێدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتۆتە بەرزترین ئاست و هەموو خولەکێک چاوەروانی هەڵگیرساندنی جەنگ دەکرێت لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەتایبەتی لە کەنداوی فارس.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this