36 تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە خولی ئینگلتەرا رادەگەیەنرێت

0
243
خولی ئینگلتەرا

SNN Sport

رابیتەی خولی ئینگلتەرا  تووشبوونی ژمارەیەک لە یاریزان و ئیدارەی یانەکانی بەشدار لە خولەکەی راگەیاند، ئەمەش پاش ئەوەی بەم دواییە کۆتا پشکنینیان بۆ یارییەکان ئەنجامداوە.

بە پێی زانیارییەکان 36 تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە خولەکە راگەیەنراوە،پاش ئەوەی تاقیکردنەوە بۆ 2593 کەس ئەنجامدراوە، لە نێوان 4 بۆ 10ی ئەم مانگە .

هەروەها لە هەفتەی رابردووی خولەکە 12 تووشبوو تۆمارکراوە،لە ئێستادا چەند یانەیەک بەهۆی زۆری تووشبوونیان بە کۆرۆنا یارییەکانیان دواخراوە، دیارترینیان کە بەم دواییە دواخرا، یاری تۆتنهام و ئەستۆن ڤێلا بوو لە خولی ئینگلتەرا.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لە خولی ئینگلتەرا سێ یاری بەڕێوە بچێت کە ئەمانەن:

شیفڵد یونایتد-نیوکاسڵ 9:00

بێرنلی-مانچستەریونایتد 11:15

وڵڤەرەهامپتۆن-ئێڤەرتۆن 11:15

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this