لە بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە کەرکوک سێ سەرکردەی داعش کوژران

0
73

SNN

شەوی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە قەزای داقوقی باشووری کەرکوک سێ سەرکردەی ئەو گروپە کوژران کە هەرسێکیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە داواکراوبوون.

سه‌عد حه‌ربیه فه‌رمانده‌ی باره‌گای ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: به‌ پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری، سێ سه‌ركرده‌ی رێكخراوی چه‌كداری داعش له‌ گوندی ته‌ل عیدا له‌ رۆژئاوای قه‌زای داقوق له‌رێگه‌ی بۆردومانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانه‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و هه‌رسێكیان كوژراون، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی رۆژئاوای كه‌ركوك سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی رێكخراوی چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this