“ئەو پارەیەی بەنیازن لە هاووڵاتییانی وەربگرن باج نییە بەڵکو سەرانەیە”

هۆشیار عەبدوڵا
SNN
هۆشیار عەبدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: وه‌رگرتنی باج له هاووڵاتییان پێشێلكاری یاسا و سه‌رانه وه‌رگرتنه، هاووڵاتیان ده‌توانن ئه‌و باجانه نه‌ده‌ن و له هه‌مو سكاڵایه‌كیش له دادگا براوه ده‌بن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، دادپه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت.
هۆشیار عەبدوڵا لە فەیسبووکی تایبەتی خۆیەوە رایگەیاند: ماوه‌ی پێش‌و ناومان له لێبرینی مووچه نا (لێدزین)، رونیشمانكردهوه كه به هه‌مو پێوه‌رێك لێدزینه چونكه به یاسا نه‌كراوه، ئه‌و باجه‌ش كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و پێشلێكاری یاسایه، باج نیه به‌ڵكو سه‌رانه و به‌زۆر وه‌رگرتنه، ئایا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌زانێت و ئاگاداره كه به گوێڕه‌ی ده‌ستوور باج ته‌نیا به یاسا رێكده‌خرێت نه‌ك به بڕیاری حكومه‌ت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “كه‌س ناڵێت باج رێكمهخهنهوه، كه‌س ناڵێ سیستمی باج پێویستی به سه‌رله‌نوێ دارشتنه‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌وه به یاسا ده‌كرێت نه‌ك به بڕیاری حكومه‌ت، لانیكه‌م ئهلف و بێی حوكمڕانی فێر بن مه‌رج نیه هه‌ر شتێكتان ویست به قسه‌یه‌كی ئێوه بكرێت، حكومه‌ت ده‌بێت به یاسا كارهكانیی رێكبخات، یاساش ماف و به‌رپرسیارێتی تێدایه هه‌ر ستاندن و سه‌پاندن و پاره كۆكردنه‌وه نییه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی لیڤانتی
2020-10-03
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17