مایک پۆمپیۆ هەواڵی کوژرانی سەرکردەیەکی قاعیدە لە ئێران رادەگەیەنێت

0
99

SNN

دوو بەرپرسی ئەمریکی دەڵێن، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاران تۆمەتباردەکات بەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی قاعیدەدا هەبێت و بڕیاریشە ئەمڕۆ زانیاری هەواڵگری ئەمریکا لەوبارەیەوە ئاشکرابکات.

لەکاتێکدا کە ئیدارەی ئەمریکا تەنیا هەشت رۆژی ماوە لە دەسەڵاتدا، بڕیارە ئەمڕۆ پۆمپیۆ وردەکاری ئەو زانیاریانە بخاتەڕوو کە بە وتەی ئەو، ئێران پەناگەی بۆ سەرکردەکانی قاعیدە رەخساندووە و پشتیوانی لە رێکخراوەکە کردووە.

بەگوێرەی ئەو دوو بەرپرسەی ئەمریکا کە قسەیان بۆ میدیاکانی وڵاتەکەیان کردووە، پۆمپیۆ لە وتارەکەیدا لە واشنتن زانیاری لەسەر کوژرانی  ئەبو محەمەد مسری دەخاتەڕوو کە بە کەسی دووەمی قاعیدە دادەنرێت، کە ناوبراو لە ساڵی رابردوو لە مانگی ئابدا لە شەقامێکی تاران کوژراوە.

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایانکردووە، ئەبو محەمەد مسری پلاندانەری دوو تەقینەوە بووە لە دوو باڵیۆزخانەی ئەفریقا لە ساڵی 1998، ناوبراو لەلایەن کەسانێکی سەر بە ئیسرائیلەوە لە ئێران کوژراوە، ئێران ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە و دەڵێت هیچ “تیرۆرست”ێکی قاعیدە لە خاکی ئێراندا بوونی نییە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this