پەرلەمانتارێک هۆکاری نەبوونی سیستمی بەرگری ئاسمانی لە عێراق ئاشکرادەکات

0
209

SNN

عەبدولخاق عەزاوی ئەندام لە لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هیچ رێگرییەک نییە کە وا لە عێراق بکات ببێتە خاوەن سیستمی بەرگری ئاسمانی مەودا مامناوەند و درێژ.

عەزاوی بە “بغداد الیوم”ی راگەیاند: رۆژانە هەموان دەبینین کە چۆن سەروەری خاکی عێراق پێشێل دەکرێت و هیچ بەرگرییەک نییە، بۆیە هەوڵ دەدەین چارەسەرێکی ریشەی بدۆزینەوە تا عێراق بتوان سیستممی بەرگری بکرێت و هێندە سەروەری خاک و وڵاتمان پێشێل نەکرێت.

عەزاوی ئاماژەی بەوەشکرد: تا ئێستا هیچ رێگرییەک و هیچ ڤیتۆیەک نییە کە نەهێلێت عێراق ببێتە خاوەن سیستمی بەرگری، بەڵام کێشەی سەرەکی لەوەدایە کە عێراق بودجەی تەواوی لە بەردەستدا نییە تا بتوانێت ئەو جۆرە سیستمانە بکڕێت، ئەوەی کە ئێستا هەیە وڵاتانی هاوپەیمان بەخشیویانەتە عێراق، یاخود هی خۆیانە و بۆ خۆیانی بەکاردەهینن لەنێو خاکی عێراقدا.

لەدوای روخانی رژێمی بەعسەوە لە 2003دا عێراق هیچ سیستمێکی بەرگری ئاسمانی نەماوە، ئەوەشی کە هەیە راداری زۆر مۆدێل کۆنن کە توانای ئاگادارکردنەوەو دەستنیسانکردنی مەترسیان نییە، بۆیە رۆژانە فرۆکەی بێفڕۆکەوان و فرۆکەی جەنگی و مووشەک دێنە ناو عێراق و ئاراستە دەکرێت بەبێ هیچ بەرپەرچدانەوەیەک.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this