گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 12/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
270
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (12/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • هاوکێشەی مباپی.
  • رۆژنامەی ئاس پلانی ئابووری  بۆ گواستنەوەی مباپی بڵاودەکاتەوە و دەبێت یانەی ریاڵ مەدرید بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ یاریزانی ئێستای یانەکەی بفرۆشێت و لەگەڵ قەرزکردنی پارەی تر و داهاتووی گەڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگاکان.
  • یانەی ریاڵ مەدرید لە مەلەگەیە بە بێ کارڤاخال بۆ یاری جامی سوپەری ئیسپانیا دژی بیلباو، ئەم یاریزانە بەهۆی پێکانی ماسولکەیی کە تووشی بووە یاری ناکات.
  •  سڤییا- ئاتلەتیکۆمەدرید….یاری جەمسەری باکوور.
  • یاری لویس سوارێز و نەسیری دەبێت و یاریەکە یاری گۆڵکارەکانە.
  • تریپێریش دەگەڕێتەوە بۆ یاریەکە.
  • یاریەکە لە 3 پلەی ژێر سفرەوە دەبێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • چوارەی کۆتایی.
  • تەنیا لاپۆرتا و فوینت و فریسکا و رۆسۆد 2257 واژوویان بۆ بوون بە پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە تێپەڕاندووە،کە ئەمەش ئاستی دیاریکراوە بۆ ئەوەی پاڵێوراوەکان وەربگیرێن.
  • ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاری سۆسیداد سەردانی قۆرتبە دەکات و لە لیستەکە ئاراخۆی تێدایە.
  • بێکاریگەریبوونی ئیدن هازارد لەگەڵ ریاڵ مەدرید، مشتومڕی لەسەر مامەڵەی ئەستێرە بەلجیکیەکە دروستکردووە.
  • پاش زریانەکەی رۆژانی رابردوو،یاریگای واندا پێشوازی لە سڤییا و ئاتلەتیکۆمەدرید دەکات ئەمڕۆ لە لالیگا.

مارکا:

  • تاقیکردنەوەی سوپەر.
  • زیدان دەیەوێت دەرفەتی جامی سوپەر بقۆزێتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی مەدرید.
  • راهێنەرە فەرەنسیەکە قەناعەتی وایە کە یەکسانبوون دژی ئیلچی و ئۆساسۆنا گومانی دروستکردووە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بەیانی رابردوو گەیشتە مەدرید و ئێوارەکەی راهێنانی کرد.
  • کارڤاخال و یۆڤیچ نزیکن بە تەواوی لە یاریەکە بەشداری نەکەن.

سپۆرت:

  • بەرشەلۆنەی سوپەر لە جامی سوپەر.
  • یانەکە لە باشترین دۆخی خۆیدا دەچێتە پاڵەوانێتیەکە دوای مانگێکی نایاب.
  • کومان ئەراخۆی بۆ دەگەڕێتەوە و ئەمڕۆ تیپەکە سەردانی قۆرتوبە دەکاتە بە ئامانجی ئەوەی بگات بە یاری کۆتایی.
  • میسی بە شوێنی نازناوی ژمارە 37 دەگەڕێت.
  • یانەی ریاڵ مەدرید لە پامپلۆناوە سەفەری کردووەو تیشکی خستووەتە سەر یاریەکەی بیلباو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this